کوژران و برینداربوونی ٥ کەس بە هۆی رووداوی هاتووچۆ لە جاددەی سەقز- بۆکان

کوژران و برینداربوونی ٥ کەس بە هۆی رووداوی هاتووچۆ لە جاددەی  سەقز- بۆکان

بەپێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە کاتژمێر ۱۲نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ۱٨جۆزەردان ڕوداوێکی هاتوچۆ لە جادەی سەقز-بۆکان نزیک لە ئاوایی سەرا ڕویدا کەسێک گیانی لە دەستدا و٤ کەس بریندار بوون.

جێگەی ئاماژەیە ئەو دوو ماشێنەی کە پێکیاندا داوە، لە جۆرەکانی پژۆ و روا بوون و بە هۆی خێرایی زۆر و خراپی ڕێگاوبانەوە ئەم ڕووداوە روویداوە.

جاددەکانی ئێران و کوردستان بوون بە جاددەی مەرگ و ڕۆژانە بە هۆی رووداوی هاتووچۆوە چەندین کەس دەبن بە قوربانی

ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:31:08/06/2019