کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی بانە و سەردەشت

کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی بانە و سەردەشت


بە پێی زانیارییەکانی هەنگاو، هێزەچەکدارەکانی رژیم، لە ناو باخی خۆیدا، تەقە لەم کاسبکارە دەکەن کە گومانیان کردوە کە باری قاچاخی پێیە و لە مەودایەکی کەمەوە تەقەیان لێکردوەو کوشتوویانە.

بە پێی زانیارییەکان، ئەم کاسبکارە خێزاندار بوەو باوکی دوو مناڵە.

هەروەها بە پێی هەواڵێکیتر کە ئەم ماڵپەڕە بڵاوی کردۆتەوە، بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئێران، کۆڵبەریک خەڵکی ئاوایی”بوبانیە”ی سەردەشت بە ناوی عەبدوڵڵا بریندار کراوە.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە عەبدووڵڵا بە دوو فیشەک پێکراوە و یەکێک لە فیشەکەکان بەر گورچیلەی کەوتووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە گوازراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی خدر لە کاتی هەڵاتن دوای تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە هەڵدێرێک کەوتووەتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە.

.


ئه‌م بابه‌ته 266 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:01:37:14/06/2019