ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سنوری ڕوانسەر-پاوە دوو قوربانی لێکەوتەوە

ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سنوری ڕوانسەر-پاوە دوو قوربانی لێکەوتەوە

بەپێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە ڕێکەوتی ۲۷جۆزەردان ڕوداوێکی هاتوچۆ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری "دنا" لە سنوری ڕوانسەر-پاوە ڕویدا کە بووەهۆکاری گیان لەدەستدانی کەسێک و بریندار بوونی کەسێکی تر.
دۆخی نالەباری ڕێگابان و نەبوونی خزمەتگوزاری و نۆژەن کردنەوە جادەکان لە ئێران و بە تایبەتی لە کوردستان، هۆکارێکی سەرەکی ڕوودانی پێکدادان و وەرگەڕانی ئۆتۆمبیل و قوربانی لێکەوتنەوەیەتی.

ئه‌م بابه‌ته 114 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:13:19/06/2019