میاندواو/ ئاگرکەوتنەوە زیانێکی زۆر بەر وەرزێران دەگەیەنێت

میاندواو/ ئاگرکەوتنەوە زیانێکی زۆر بەر وەرزێران دەگەیەنێت
میاندواو/
بەپێی هەواڵێک کە بەناوەنی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ۲۷جۆزەردان بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لە زەوی و مەزراکانی ئاوایی "نادرگولی" زیانێکی زۆر بەر جۆتیاران و وەرزێرانی ئەو ناوچەیە کەوتووە.
بە پێی ئەو هەواڵە سەرەڕای هەوڵی زۆری جۆتیاران و خەڵگی ئاوایی نادرگولی زیاتر لە پێنج هێکتار لە زەوی و زاری ئەو ناچەیە سووتاون.
ئەو زەوییان گەنم بوون و بەرە بەرە لە وەرزی درەویان نزیک دەبێتەوە. تا گەیشتنی ئەم هەواڵە هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوەیە نادیارە.
 

ئه‌م بابه‌ته 139 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:19:19/06/2019