ڕووداوی هاتوچۆ لە جادەی بۆکان-مهاباد دوو قوربانی لێکەوتەوە

ڕووداوی هاتوچۆ لە جادەی بۆکان-مهاباد دوو قوربانی لێکەوتەوە
مهاباد/

بەپێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە کاتژمێر ۱٥꞉٥۰خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۹ی جۆزەردان ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جادەی بۆکان- مهاباد ڕووی دا.
بە پێی ئەو هەواڵە ئەم پێکدادانە لە نێوان دوو ئۆتۆمبیلی جۆری نیسان بار لەگەڵ ئۆتۆمبیلێکی جۆری سەمەند ڕوویداوە.
لە ئەنجامی ئەو پێکدادانە کەسێک گیانی لە دەست دەدات و کەسێکی دیکەش بریندار دەبێت. 
لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو ئەمە چەندەمین پێکدادان و ڕوودانی هاتوچۆیە کە قوربانی و زەرەری گیانی لێ دەکەوێتەوە. 


ئه‌م بابه‌ته 145 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:24:19/06/2019