کرماشان/ دوو ڕووداوی هاتوچۆ ٨ قوربانی لێکەوتەوە

کرماشان/ دوو ڕووداوی هاتوچۆ ٨ قوربانی لێکەوتەوە
ئاسۆی ڕۆژ
بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە ڕۆژی شەممە ۱پوشپەڕ ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جادەی ڕوانسەر -کرماشان ڕویدا و ٥ کەس بریندار بوون. 
بە پێی ئەو هەواڵە ئەو پێدادانە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پراید و پێژۆ ٤٠٥ ڕوویداوە.
بە پێی هەواڵێکی دیکە لە ئوستانی کرماشانەوە، لە سنووری کامیاران ـ پاڵنگان لە ڕووداوێکی دیکەی هاتوو چۆدا کەسێکی گیانی لە دەست دا و دوو کەسی دیکە بریندار بوون. 
پابەند نەبوون بە یاسا و ڕێساکانی هات و چۆ و لە هەمانکاتدا خراپی دۆخی جادە و ڕێگاوبانەکان لە ئێران و بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکان، کە لە ئەنجامی سیاسەتێکی بە ئەنقەستی کۆماری ئیسلامییە دژ بە خەڵکی کوردستان، ڕۆژانە قوربانی لێ دەکەوێتەوە. 

ئه‌م بابه‌ته 63 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:42:22/06/2019