بۆکان/ بەهۆی تەقینەوەێک لەکارگەیەک کرێکارێک گیانی لەدەستدا

بۆکان/ بەهۆی تەقینەوەێک لەکارگەیەک کرێکارێک گیانی لەدەستدا
ئاسۆی ڕۆژ

بەپێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە کاتژمێر ۱۹ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ۱پوشپەڕ تەقینەوەێک لە کارگەیەکی دروستکردنی چیمەنتۆ (سیمان) لە ناوچەی داشبندی سیمینە ڕوویدا  کە بەهۆیەوە لاوێکی تەمەن ۳۰ساڵی خەڵکی شاری بۆکان گیانی لەدەستدا.

جێگەی باسە بەوتەی سەرچاوەیەک هۆکاری تەقینەوەکە لەوکارگەیە بەهۆی ئەوەوە بووەکە لە کۆگاکانی ئەوکارگەیە ماددەی تەقەمەنی و تی ئێن تی هەبووە و لەکاتی کارکرد و گەیشتنی گەرما  پێیان تەقیونەتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 61 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:47:22/06/2019