ورمێ/ دەستبەسەر کردنی حەوت کەس لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە لە ئۆستانی ئازەربایجانی غەربی

ورمێ/ دەستبەسەر کردنی حەوت کەس لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە لە ئۆستانی ئازەربایجانی غەربی
ئاسۆی ڕۆژ

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات، لە ماوەی حەوت ڕۆژی پێشوودا حەوت شارۆمەند لە ئۆستانی ئازەربایجانی غەربی لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ بەندیخانەی سپای پاسداران گوازراونەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "فوئاد وکالەتی" خەڵکی شاری "ماکۆ" لە لایەن لیباس شەخسییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیارگوازراوەتەوە.
"فوئاد وکالەتی" بە تۆمەتی ڕەخنەگرتن لەسەر بارودۆخی شارۆمەندانی کوردی خەڵکی ماکۆ لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر کراوە.
بە پێی هەواڵەکە، شەش شارۆمەندی دیکە بە ناوەکانی"محەمەد حسەین سەرباز"، "بێهزاد خالدی"، ڕەسووڵ خالدی"، سەجاد ڕۆستەمی"خەڵکی ناوچەی چاڵدۆران، "ئەحمەد سەبزی"خەڵکی شاری بازرگان"، "محەمەد سەلیم بەکری"خەڵکی شوت، بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کووردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی نیزامی کۆماری ئیسلامی، لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ بەندیخانەی سپای ورمێ گوازراونەتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 253 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:51:22/06/2019