شنۆ/ هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بارهەڵگری کاسبکارانیان داگیر کردووە

شنۆ/ هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بارهەڵگری کاسبکارانیان داگیر کردووە
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژهەڵات، ‌‌هێزەکانی سپای پاسداران لە شوێنێک بە ناوی"مەندان" ٢٥ سەر ئەسپی کاسبکارانیان داگیرکردووە.
ڕۆژی هەینی ٣١ی جۆزەردان، لە ناوچەی"مەندان"ی سەر بە شاری شنۆ هێزەکانی سپای پاسداران  ‌هێرشیان کردووەتە سەر کاسبکاران و دەستیان بەسەر ئەسپەکانیاندا گرتووە.
هەروەها هێزەکانی سپای پاسداران هەڕەشەیان لە کاسبکاران کردووە کە ئەگەر پووڵێکی دیاریکراو نەدەن، ئەسبەکانیان دەفرۆشن.
دابین نە کردنی ژێرخانە ئابوورییەکان لە ناوچە کوردستانییەکان، پیشەیی نەبوونی ناوچەکە، پیلانی ڕژیم بۆ دواکەوتوو ڕاگرتنی ناوچە کوردستانییەکان و تەشەنە سەندنی ڕۆژانەی بێکاری لە نێو گەنجان و بە تایبەتی گەنجانی خوێندەواران، نەبووی هەلی کار، نەبوونی سەرمایەگوزاری لە ناوچە سنوورییەکان و بە گشتی ناوچە کوردستانییەکان، نەبوونی پلان بۆ ئاوەدانی و گەشە کردن، هۆکاری سەرەکی ڕوو تێکردنی خەڵک و لاوەکانی کوردستانن بۆ کاسبکاری و کۆڵبەری.


ئه‌م بابه‌ته 78 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:58:22/06/2019