بۆکان؛ کچێکی ٥ ساڵان لە لایەن ڕاهێنەرێکەوە دەستدرێژی سێکسی کرایە سەر

بۆکان؛ کچێکی ٥ ساڵان لە لایەن ڕاهێنەرێکەوە دەستدرێژی سێکسی کرایە سەر
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات و لە زاری ماڵپەڕی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٣١ی جۆزەردانی ١٣٩٨ کچێکی تەمەن ٥ ساڵانی خەڵکی بۆکان، کچێکی تەمەن ٥ ساڵانی بۆکان بە هۆی دەستدرێژی سێکسی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
بە پێی زانیارییەکان، بەڵگە پزشکییەکان، پشتڕاست دەکەنەوە کە ئەو کچە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کراوە؛ بەڵام بە مەبەستی دڵنیا بوون و لێکۆڵینەوەی زیاتر، ڕەوانەی ناوەندی دەرمانییەکانی ورمێ کراوە.
ئەو پیاوە کە دەستدرێژی کردۆتە سەر ئەو کچە تەمەن ٥ ساڵە، بە ناوی "بابەک. م" خوێندکارێکی مێعمارییە لە بۆکان.
بابەک هەمان ڕۆژ کە دەستدرێژی کردە سەر ئەو کچە، دەستبەسەر کرا و هەنووکە لە دەستبەسەری دایە.
بە پێی زانیارییەکان دایک و باوکی ئەو کچە، هەردووکیان "کەڕن و نابیستن" . ئەو دایک و باوکە سکاڵایان لەو پیاوە کردووە کە دەستدرێژی کردۆتە سەر کچە کەیان.

ئه‌م بابه‌ته 318 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:18:24/06/2019