نۆدشە/ کرێکارێکی ئیدارەی برق گیانی لە دەست دا

نۆدشە/ کرێکارێکی ئیدارەی برق گیانی لە دەست دا
ئاسۆی ڕۆژ
بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی پووشپەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی شارۆمەندێکی خەڵکی نۆدشە کە کرێکاری بەڕێوبەرایەتی کارەبا (ئیدارەی برق)ی نۆدشە بووە، بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست دا.
ئەو شارۆمەندە بە ناوی "بێهنام شەریفیان" تەمەن ٣٥ سال، لە کاتی کار کردن بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەستدا.
بێهنام شەریفیان لە ئیدارەی برق "سیمبان" بوو. جێی ئاماژەیە بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار، ساڵانە کۆمەڵێک بەرچاو لە کرێکاران گیانیان لە دەست دەدەن یان کەم ئەندام دەبن. خاڵی جێی داخ ئەوەیە کە بە هۆی نەبوونی پشتیوانی یاسایی و یاسای کاری چەوسێنەرانە، کەم ئەندامان و کرێکارانی بریندار، لە بیمەی بێکاری بێ بەشن. 

ئه‌م بابه‌ته 78 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:41:24/06/2019