هاوسەرگیری کەمی کردووە، تەڵاقیش لە یەک مانگدا ١٧٦٪ بەرزبووەتەوە

هاوسەرگیری کەمی کردووە، تەڵاقیش لە یەک مانگدا ١٧٦٪ بەرزبووەتەوە

ئاسۆی ڕۆژ

حسێن سومی بەڕێوبەری گشتی تۆماری تاکەکەسی (سەبتی ئەحواڵی کوردستان) ڕایگەیاند: لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ٤٥۲ تەڵاق لە کوردستان تۆمارکراوە کە ئەم ڕێژەیە لە مانگی گوڵان ۲٥٦حاڵەت بووە کە ئەمە بە واتای بەرزبوونەوەی ڕێژەی تەڵاق و جیابوونەوەی ١٧٦٪ دێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ڕێژەی زۆری تەڵاق و جیابوونەوەکان لە شاری سنەدا بووە. لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ ١١٨٢ هاوسەرگیری هاوسەرگیری لە ئۆستانی کوردستان تۆمارکراوە و بەهەمان شێوە زۆرترین ڕێژەی هاوسەرگیری هەر لە شاری سنە بووە.

 ڕێژەی هاوسەرگیریەکان کە تۆمار کراون لە ئۆستانی کوردستان لەمانگی گوڵانی ئەمساڵ ١٧١١ هاوسەرگیری بووە. کە بەبەراورد لەگەڵ مانگی گوڵان ڕێژەکە کەمتری کردووە.

هەروەها گوتیشی ئەم ئەمارە لە شاری کامیاران  کە لەمانگی نیسان تۆمارکراوە تەنها  ٨٦هاوسەرگیری بووە و کە لەبەرامبەردا ٥۰حاڵەتی تەڵاق تۆمارکراوە کە بە بەراورد بەڕێژەی هاوسەرگیریەکان زۆر زیاترە.

هەروەها دەربارەی ڕێژەی هاوسەر گیری و تەڵاق لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ شارەکانی تری ئۆستانی کوردستان ڕایگەیاند: لە شاری مەریوان ۱٤۹هاوسەرگیری ئەنجامدراوە و ٨٦حاڵەتی تەڵاقیش تۆمارکراوە، لە سەقز ۱٥۳هاوسەرگیری و ٦۱ تەڵاق تۆمار کراوە، لە شاری قوروە ئاماری هاوسەرگیری ۱٤٨بووە و تەڵاق ۳۹، لە دیواندەرە ۷۱هاوسەرگیری و ۱۹تەڵاق تۆمارکراوە، لە دیولان ٤۹ هاوسەرگیری و ۹ تەڵاق تۆمار کراوە. هەروەها ئاماژەشی بە کەمترین ئاماری تەڵاق لە دومانگی ڕابردوی ئەمساڵ لە سەروئاباد کرد کە ٤ حاڵەت بووە و ٥۰هاوسەرگیری .

کێشەی ئابووری، بێکاری، کێشەی شوێنی نیشتەجێ ‌بوون و لاوازی، یان نەبوونی ئەمنیەتی پیشەیی کە زۆرجار خۆکوشتنی پیاوان و ژنانیشی بەدواوە بووە، بە هۆکارەکانی چوونەسەرێی رێژەی تەلاق لە ئۆستانی کوردستان دادەنرێن.

 


ئه‌م بابه‌ته 62 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:26:04/07/2019