کوردستانی ڕۆژهەڵات/ لە یەک ڕۆژدا چوار کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

کوردستانی ڕۆژهەڵات/  لە یەک ڕۆژدا چوار کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا
بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی سێشەممە ١١ی پووشپەڕی ١٣٩٨ لە چوار شاری کوردستان، چوار کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
١_ شارۆمەندێکی مێرمنداڵی بە ناوی "مەهیار زەمانی" ، تەمەن ١٧ ساڵان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. 
بە پێی زانیارییەکان هۆکاری خۆکوژی ئەو مێرمنداڵە کێشەی بنەماڵەیی بووە و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
٢_ بێکاری، هۆکاری یەکێک لە خۆکوژییەکانی رۆژی سێشەممە بوو، "هیوا کاکەیی" کە بە هۆی بێکارییەوە دۆخی ژیانی ڕوو بە خراپی دەڕۆیشت، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شایەنی باسە کە ناوبراو خێزاندار بووە.
٣_ لاوێکی خەڵکی سەقز بە ناوی "عەتا یوسفنیا" کە کێشە کۆمەڵایەتییەکان ببوونەوە هۆکاری تاڵ بوونی ژیانی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ناوبراو کە بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە گوشاری لە سەر بوو، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێنا.
شارۆمەندێکی تەمەن ٤٠ ساڵانی خەڵکی گوندی "دۆڵی ورمێ" هەمان ڕۆژ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی زانیارییەکان ئەو پیاوە بە هۆی کێشەی دەروونی "خەمۆکی" ەوە دەستی داوەتە خۆکوژی و ئەویش لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئه‌م بابه‌ته 230 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:08:23:06/07/2019