بە هۆی دوو ڕووداوی هاتووچۆ لە جادەکانی بانە و پیرانشار، ١٢ کەس کوژران و برینداربوون

بە هۆی دوو ڕووداوی هاتووچۆ لە جادەکانی بانە و پیرانشار، ١٢ کەس کوژران و برینداربوون
بەپێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ئەمڕۆ یەکشەمە، ١٦ی پووشپەڕ، بە هۆی پێکدادانی دوو ماشین لە جۆری پەیکان و پێژۆ، لە جادەی پیرانشار -نەغەدە، شارۆمەندێک گیانی لە دەستدا و چوار کەسیتریش لە سەرنشینەکانی هەردوو ماشین برینداربوون کە دۆخی جەستەیی دوو کەسیان ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

هاوکات، بە پێی هەواڵێکی دیکە کە بە ناوەندیی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری بانە-سەقز ڕوویداوە کە بە هۆیەوە ۷کەس برینداربوون.

جێی ئاماژەیە، نەبوونی ڕێگەوبان و خزمەتگوزاری لە بواری جادە و هێماکانی ئاگادارکردنەوە و ناستانداردبوونی ئۆتۆمبێلەکانی بەرهەمی ناوخۆی ئێران  جاددەکانی ئێران و کوردستانیان کردووە بە جادەی مەرگ.

ئه‌م بابه‌ته 257 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:58:07/07/2019