لاوێکی سەردەشتی، لە تاڤگەی شەڵماش خنکا

لاوێکی سەردەشتی، لە تاڤگەی شەڵماش خنکا
بەپێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٦ی پووشپەڕ، لاوێکی تەمەن ۲٨ساڵی، خەڵکی شاری سەردەشت، بەناوی "محەمەد عەزیزیان" کوڕی ڕەحیم، لەکاتی مەلەکردن لە تاڤگەی شەڵماش، بەهۆی ناشارەزایی و زۆری ئاوی تاڤگەکە گیانی لەدەستدا.

تەرمی ناوبراو لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە لە ئاوەکە دەرهێنراوە.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە شەهرەکی سەنعەتی بیجاڕ دوومنداڵی تەمەن ۲ساڵ و ۱۲ساڵ کە لەیەک بنەماڵە بوون کەوتوونە ناو حەوزی شەهرکەکە و بەوهۆیەوە هەردوکیان گیان لەدەست داوە.

ئه‌م بابه‌ته 358 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:16:07/07/2019