دۆناڵد ترامپ: کۆماری ئیسلامی هەرگیز دەستی بە چەکی ئەتۆمی ناگات

دۆناڵد ترامپ: کۆماری ئیسلامی هەرگیز دەستی بە چەکی ئەتۆمی ناگات
دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وڵامی زیادکردنی پیتاندنی ئۆرانیۆمی کۆماری ئیسلامی، لە لێدوانێکدا بە فاکس نیوزی ڕاگەیاند: ئێران باشتر وایە زیاتر ئاگای لە خۆی بێت.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەشێکیتری قسەکانیدا وتی: کۆماری ئیسلامی خراپکاری زۆر دەکات؛ کۆماری ئیسلامی هەرگیز دەستی بە چەکی ئەتۆمی ناگات.

ئەمە یەکەمین کاردانەوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە بە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی ئەندامانی دەوڵەتی ڕۆحانی لە تاران و دەستپێکردنی خولێکی نوێ لە کەمکردنەوەی پابەندییەکانی ئێران بە بەرجام.

جێی ئاماژەیە، پێشتریش مایک پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وەک یەکەمین بەرپرسی باڵای دەوڵەتی ترامپ، لە کاردانەوە بە هەواڵی زیادکردنی ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە لایەن تارانەوە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتێر بڵاوی کردبۆوە کە پەرەپێدانی ئەم دواییانەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، کۆماری ئیسلامی زیاتر بەرەو پەراوێز دەبات و لەگەڵ بایکۆتی زیاتر بەرەوڕووی دەکاتەوە.




ئه‌م بابه‌ته 66 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:36:08/07/2019