مایک پێنس: گوشارەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی زیاتر دەکەین

مایک پێنس: گوشارەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی زیاتر دەکەین
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٧ی پووشپەڕ، مایک پێنس، جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆنفڕانسی یەکگرتوویی مەسیحیەکانی ئیسڕائیل جارێکیتر هوشداری دایەوە کۆماری ئیسلامی.

مایک پێنس لە سەرەتای قسەکانیدا، جارێکیتر پشتگیری خۆی و وڵاتەکەی بۆ ئیسڕائیل دووپات کردەوە و وتی: ئێمە هەموو کاتێک لە تەنیشت ئیسڕائیل دەمێنینەوە.

جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە ڕۆڵی دۆناڵد ترامپ و کابینەکەی لە هەڵوەشانەوەی بەرجام و هەروەها دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە کرد و ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی دایکی تیرۆریزمە، بۆیە هەرگیز ئیجازە نادەین دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات.

مایک پێنس، لە کۆتایی قسەکانیدا، باسی لە هەڵوێستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرانبەر ئێران کرد و ڕایگەیاند: ئەمریکا بە دوای شەڕ لەگەڵ ئێران نییە و خوازیاری دیالۆگە، بەڵام دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامیش لە ناوچەکە قبوڵ ناکا.


ئه‌م بابه‌ته 173 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:57:08/07/2019