سێ ئەندامی سپای پاسداران لە پیرانشار کوژران

سێ ئەندامی سپای پاسداران لە پیرانشار کوژران
بەپێی هەواڵەکان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە، ۱٨ی پووشپەڕ، چوار ئەندامی سپای پاسداران لە نزیک گاراجی سەردەشت، لە شاری پیرانشار لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەیان لێکرا و لەئاکامدا سێ کەسیان بەناوەکانی "حاسڵ ئەحمەدی" ناسراو بە حاسڵە شێت " و " ستار پیرۆتی" و "ئومید مەلازادە " کوژران و یەکێکی دیکەشیان بەناوی شۆڕش قادری بەتوندی برینداربووە.

بە وتەی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ، حاسڵ ئەحمەدی یەکێک لە ئەندامانی پلەبەرزی سپای پاسداران لە ناوچەکە بووە کە دەستێکی باڵای بووە لە ئەزیەت و ئازاری خەڵکی ناوچەکە و بەتایبەت بنەماڵەی چالاکانی سیاسی و مەدەنی.




ئه‌م بابه‌ته 338 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:44:09/07/2019