سنووری خۆی/ بریندار بوونی کۆڵبەرێک

سنووری خۆی/ بریندار بوونی کۆڵبەرێک
ئاسۆی ڕۆژ
بەپێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتوە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە نزامییەکانی ڕژیم لە لەنزیک ئاوایی سنوری  ترس ئاوای سەربە شاری خوی دەستەێک لەکۆڵبەران دەدەنە بەردەستڕێژی گولە و کەلەئاکامدا کۆڵبەرێکی تەمەن۲۹ساڵی خەڵکی شاری خوی بەناوی "کەریم فارسی" بەسەختی بریندار دەبێت.
جێگەی باسە ناوبراو بەمەبەستی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری ورمێ کراوە .
بەپێی ئامارەکان لەسەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا ۷۰کۆڵبەر لە ناوچەسنوریەکان بەهۆی تەقەی هێزە نزامیەکان و کەوتنە خوارەوە لەبەرزایی و سەرما بردوویی و تەقینەوەی مین  بونەتە قوربانی کە ۲٥کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٤٥کەسیشیان برینداربوون

ئه‌م بابه‌ته 118 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:01:38:15/07/2019