نوێنەری خامنەیی لە سپای پاسداران؛ بەزەیی بەرامبەر بە بێ حجابی ڕێگە پێدراو نییە

نوێنەری خامنەیی لە سپای پاسداران؛ بەزەیی بەرامبەر بە بێ حجابی ڕێگە پێدراو نییە


ئاسۆی ڕۆژ
نوێنەری
عەلی خامنەیی لە سپای پاسدارانی شۆڕش ئیسلامی لە وتاربێژییەکی توند دا "هەڵکردن لەگەڵ بێ حیجابی و بەدحیجابی بە زەربە لێدان لە مافی گشتیزانی و وتی؛ ئەمڕۆکە بەزەیی بەرامبەر بە بێ حیجابی ڕێگە پێدراو نییە، بەپرسان " ئیزنی ئەوە نەدەن دوژمن کەمینەیەکی بچووک بکات بە ئامرازێک و فەزای مەجازی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکاتە قەتڵگای منداڵەکانمان.”

عەبدوڵڵا حاجی سادقی، نوێنەری وەلی فەقێ لە سپای پاسداران، لە وتارێکدا لە ڕێ و ڕەسمی "کچانی شۆڕش، پارێزەرانی حیجابلە گورگان وتی؛ ئەگەر خەڵکانێک بێ حیجابی بکەن بە ئامرازی خەبات لە دژی شۆڕشی ئیسلامی و بێ بەند و باری تا ئاسایشی گەنجەکانمان بگرن و کارێک بکەن کە لە جیات ورەی فیداکارانە و کولتووری بەسیجی بوون، پرسی بەڕەڵڵای لە ڕێی کچانی بەڕەڵڵا پەرە پێ بدات، لێرەدا دەسەڵات دەبێت دەست تێوەردان بکات و بە توندی سەرکوتیان بکات.”

حاجی سادقی بەدحیجابی بە پیلانی دوژمنانی ئیستبکاری جیهانی دژی پۆششی ژنان زانی و وتی؛ دوژمن دەیەوێت خاڵە بەهێزەکانی شۆڕشی ئیسلامی لاواز بکات و دەزانێت کە ئەوە ژنان کە ڕێنوێنێ شۆڕش دەکەن، هەر بۆیە ژنان نابێت ببنە دەستەچیلەی فڕت و فێڵەکانی ئیستبکار.

یەکێک لە بڕگەکانی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ، ئازادی مرۆڤ لە پۆشش و جل و بەرگدا، کۆماری ئیسلامی لە چل ساڵ لەمەوبەرەوە بە سەپاندنی یاسای دواکەوتووانەی سەدە ناوەڕاستی حیجابی زۆرە ملی پێشێل کاری سەرەکی مافی مرۆڤ بووە بەرامبەر بە خەڵک وڵاتەکەی خۆی. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو خەباتێکی بەرفراوان دژی حیجابی زۆرە ملی لە ئێران هاتۆتە ئاراوە و پرسی حیجابی بۆتە شوێنگەی ترسی ڕژیم لە خەباتی ژنان.


ئه‌م بابه‌ته 450 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:31:15/07/2019