دۆناڵد ترامپ؛ پێشکەوتنی زۆر لە پێوەند لەگەڵ ئێران هاتۆتە دی

دۆناڵد ترامپ؛ پێشکەوتنی زۆر لە پێوەند لەگەڵ ئێران هاتۆتە دی


ئاسۆی ڕۆژ
سەرۆک
کۆماری ئەمریکا دەڵێت کە پێشکەوتنی زۆر لە پێوەند لەگەڵ ئێران هاتۆتە دی و واشینتۆن خوازیاری یارمەتی و هاوکاری لەگەڵ ئێرانە.

دۆناڵد ترامپ ئەم لێداوانانەی ڕۆژی سێ شەممە ٢٥ی پووشپەڕ لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەتەکەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە دوای گۆڕینی ڕژیمی ئێرانەوە نییە.

ئەو هەروەها جارێکی دیکە ڕێکەوتنی زلهێزە جیهانییەکانی لەگەڵ ئێران لە سەردەمی باراک ئۆباما، بۆ پێشگیری لە دەستپێڕاگەیشتنی تاران بە چەکی ئەتۆمی بە لاواز زانی

ترامپ وتی؛ "ئەوان (کۆماری ئیسلامی) ناتوانن چەکی ئەتۆمییان ببێت. ئێمە یارمەتییان دەدەین. لەگەڵ ئەوان هاوکاری دەکەین، لە هەر ڕێگەیەکەوە بێت ئێمە یارمەتییان دەدەین، بەڵام ئەوان ناتوانن چەکی ئەتۆمییان ببێت. ئێمە بە دوای گۆڕینی ڕژیمەوە لە ئێران نین. ئەوان هەروەها ناتوانن موشەکی بالیستیک تاقی بکەنەوە.”

ئەو وردەکارییەکی دەرباری "پێشکەوتنەکانی لە پێوەند لە گەڵ ئێرانباس نەکرد

هەواڵنێری ڕۆیتێرز دەڵێت مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باسی لەوە کردووە کە ئێران ئامادەی وت و وێژە لەگەڵ بەرنامە موشەکییەکانی.

ناوبراو هەروەها وتی؛ "ڕژیمی ئێران سەرقاڵی دەست و پەنجە نەرم کردنە لەگەڵ ئەوەی کە ئابوورییەکەی چی لێ بکات چۆنکا گەمارۆکان کاریگەری خۆیان داناوە.”

پەمپێئۆ وتی؛ "ئەنجامەکەی گەیشتووە بەوەی کەپێم وابێ دوێنێ یان پێرێ بوون کە ئێرانییەکان بۆ یەکەم جار ڕایانگەیاند کە ئامادەی دان و ستان دەربارەی بەرنامە موشەکییەکەیانن.”

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی؛ هەر بۆیە دەتوانین، هیوادار بین کە ئەگەر ستراتیژی خۆمان بە شێوەیەکی گونجاو بەرینە پێشێ، ئەم دەرفەتەمان دەبێت تا دەرباری ڕێکەوتنێک وت و وێژ بکەین و لە ڕاستیدا پێش بە کۆماری ئیسلامی بگرین کە دەستی بە چەکی ناوکی ڕا بگات.”

پێ دەچێت ئاماژەی پەمپێئۆ بە وتەکانی زەریف هاوتا ئێرانییەکەی بێت لە وت و وێژ لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئێن بی سی.

زەریف ڕۆژی دوو شەممە دەربارەی وت و وێژی موشەکی لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەم کاناڵە تەلەفزیۆنییە وتبوو کە یەکەمجار دەبێت لە سەر بەرجام کە پێشووتر لە سەری ڕێکەوتبوون، تەمەرکوز بکەین و ئەگەر ئەمریکا دەیەوێت دەربارەی بەرنامەی موشەکی ئێران وت و وێژ بکەین، دەبێت کۆمەڵێک پرسی دیکە بخەیەن سەر مێزی دان و ستان.

بەر لەم وتانەی زەریف، یەدوڵڵا جەوانی، جێگری سیاسی سپا هەر چەشنە وت و وێژی لەگەڵ ئەمریکا دەربارەی توانی موشەکی بە "خائینانەوەسف کردبوو

جەوانی وتبووی کە هەندێک دەڵێن؛ "لە سەر موشەکەکانمان وت و وێژ بکەین تا گوزەرانی خەڵک چارە سەر بێت، وتی کە قسە کردن لەسەر دان و ستان دەرباری موشەکەکانی کۆماری ئیسلامی بەشێکە لە شەڕی "ئیرادەو "دوژمنلەگەڵ "بەسیجی ڕاگەیاندنەکانو کاریگەری دانان لە سەر ژیانی خەڵک، بەنیازە لەو شەڕەدا سەرکەوتوو بێت

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و بە تایبەتی خامنەیی ڕیبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران چەندین جار وتوویەتی "توانای سەربازیئێران و بەتایبەتی بەرنامە موشەکییەکان جێی وت و وێژ نین

خامنەیی ٢٤ی گوڵانی ئەمساڵ بەرنامە موشەکییەکەی ئێران بە "قووڵای ستراتیژیلە ناوچەکە و "خاڵی بەهیزیکۆماری ئیسلامی ناوزەد کرد و وتی "هیچ ئێرانییەکی بەغیرەت و زیرەک دەربارەی خاڵە بەهێزەکانی خۆی معاملە ناکات.”

نوێنەری کۆماری ئیسلامی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کاتژمێرێک پاش بڵاو بوونەوەی وتەکانی دۆناڵد ترامپ و مایک پەمپێئۆ وت و وێژ لە سەر بەرنامە موشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕەت کردەوە و وتی کە "ئەم بەرنامەیە لەگەڵ هیچ کەس یان وڵاتێک لە بنەڕەت دا جێی دان و ستان نییە.”



ئه‌م بابه‌ته 261 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:45:16/07/2019