خولقێنەری بەداواچوونەکانی کۆمیسر مونتالبانو مرد

خولقێنەری بەداواچوونەکانی کۆمیسر مونتالبانو مرد

ئاندرێئا کامیلری، نووسەری بەناوبانگی ئیتالیایی، ڕۆژی چوارشەممە لە تەمەنی ٩٣ ساڵی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ڕۆم بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد. کامیلری خەڵکی سیسیل بوو و لە نیوەی مانگی پێشووی زایینی (ژووەن) بە دوای وەستانی دلێ و هەناسە لێدانی بۆ نەخوشخانە گوازرایەوە.

ڕۆمانی "مەزرای گۆزەدروستکەری کامیلری کە تێیدا بەدواداچوونەکانی کۆمیسێر مونتالبانو بەردەوامە، لە زومرەی بەرهەم تەرجەمە کراوەکانی بۆ سەر زمانە بیانییەکان و دووان لەوان فارسی و کوردییە.

کامیلری زیاتر لە ١٠٠ کتێبی نووسی، بەڵام ناوبانگەکە خۆی زۆرتر لە دەیەی هەفتای تەمەنی و پاش بڵاو کردنەوەی ڕۆمانە جیناییەکانی کۆمیسێر مونتالبانۆ وەدەست هێنا. لەم ڕۆمانانەدا کە بۆ زیاتر لە ٣٠ زمان وەرگێڕدراونەتەوە، سریاڵێکی سەرکەوتووی تەلەفزیۆنیشی لێ بەرهەم هات. کامیلری نووسەرێکی ڕەخنەگر ئەژمار دەکرا و لە بەرهەمەکانی خۆیدا بەردەوام بابەتە جەنجاڵییەکانی وەک گەندەڵی و یان تاوانە ڕێکخراوەکانی باس دەکرد



ئه‌م بابه‌ته 127 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:48:17/07/2019