٥٠ ئەندامی سێنای داوای چوونەوە دەروەی تەواوەتی ئەمریکا لە بەرجام دەکەن

٥٠ ئەندامی سێنای داوای چوونەوە دەروەی تەواوەتی ئەمریکا لە بەرجام دەکەن
 پاش ئەوەی کە چەند ئەندامی کۆماریخوازی سێنای ئەمریکا هەواڵیاندا بۆ هاندانی نوێنەریانی دیکە بۆ یەکگرتوویەتی دەربارەی بەرجام و چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام، ٥٠ نوێنەری مجلسی نوێنەرانی ئەمریکا لە نامەیەکی بۆ دۆناڵد ترامپ، داواکاری ئەوەیان کرد کە بە هۆی هەوڵەکانی ئەم دواییانەی کۆماری ئیسلامی ئێران، تەواوی لێخۆشبوونەکانی سەر ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ بەرجام هەڵبوەشێنێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی واشنتن فری بەیکن، لەو نامەیەدا کە لە لایەن دەیان نوێنەری مجلسی نوێنەرانی ئەمریکاوە واژۆ کراوە، دەستخۆشی لە هەوڵەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ کراوە بە هۆی "بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران" و هەروەها داوایان لە لێ کرد دوایین بەشەکانی بەجێماوە لە بەرجام، بۆ هەتاهەتایە لە ناو بەرێت.
ئەو لێخۆشبوونانە ئیزن دەدات بە ئیران کە لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەندام لە بەرجام، لە ڕێگای سێ سایتی ناوکی فەردۆ، ئەراک و بوشێهر درێژەی بە چالاکییە گوماناوییەکانی خۆی بدات بۆ ئەوەی کە دڵنیا بن کە  پیتاندنی یۆرانیۆم لە ڕادەیەکی کەمدا ڕابگیردرێت.
بەڵام ئەندامانی سێنای ئەمریکا و هەروەها مەجلسی نوێنەران، بە هۆی هەوڵەکانی ئێران بۆ هەناردەکردنی تێرۆریسم بۆ ڕۆژهەڵات ناوەڕاست و جیهان، چالاکی ناوکی مەترسیدار بۆ تەناهی جیهانی و... ئەمجارە داوایان لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ کردووە کە بە تەواوی ئەمریکا لە بەرجام بێتەوە دەر و ئەوەش بەو مانایەیە کە هیچ جۆرە لێخۆشبوونێک نامێنێت بۆ ئێران.
لە لایەکی دیەکەوە سێ سێناتۆری ناسراوی کۆماریخوازی ئەمریکا، تام کاتێن، مارکۆ رۆبیۆ و تێد کرووز، لە نامەیەک بۆ دۆناڵد ترامپ، خوازیاری ئەوە بوون بە دوای ئەوەی کە ئێران ڕایگەیاند "سنوورداربوونی ڕێژەی دێپۆکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم" دەبەزێنێت و زیاتر لە ئاستی دابین کراوە پیتاندووە ئەمریکا پرچەکردار شیاو نیشان بدات و هەموو لێخۆشبوونە ناوکییەکانی پەیوەندیدار بە بەرجام هەڵبوەشێنێتەوە.
ئەو سێ سێناتۆرە سەر بە حیزبی کۆمارییخوازی ئەمریکان و لە ساڵی ١٣٩٤ ەوە کە بەرجام واژۆ کرا، دژی وەستانەوە.
ئەم سێناتۆرانە پێشتریش خوازیاری چوونەوە دەروەی تەواوی ئەمریکا لە بەرجام بوون.
پاش ئەوەی کە ئەمریکا گەمارۆکانی خۆی خستەوە سەر ئیران و ئێران کەوتە گوشاری ئابوورییەوە، ئیران زۆر هەوڵیدا کە گوشار بخاتە سەر ئورووپا بۆ ئەوەی کە لە بواری ئابوورییەوە قەرەبوووی گەمارۆکان بکاتەوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٨ بە شێوەی فەرمی ڕایگەیاند کە بە بەڵێنەکانی لە بەرجام سەبارەت بە " ڕێژەی و ڕادەی پتیاندن و دێپۆی یۆرانیۆم" پێبەند نابێت و پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ سەروو  ٥٪ ڕاگەیاند.
بە پێی بەرجام، ئێران بۆی نییە زیاتر لە ٣.٦٧٪ یۆرانیۆم بپیتێنێت.
ئەوە دووەمین هەوڵی کۆماری ئیسلامییە لە هەتفە پێشوودا. ئێران هەروەها ڕایگەیاندووە کە چیتر پێبەند بە بڕگەی "ڕاگرتنی یۆرانیۆم تا ئاستی ٣٠٠ کیلۆگرەم" نابێت. ڕۆژی دووشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٣٩٨ کۆماری ئیسلامی بە شێوەی فەرمی تێپەڕاندی سنووری ٣٠٠ کیۆگرەمی ڕاگەیاند.
هەر بە هۆی ئەو هەوڵانە کۆماری ئیسلامییەوە، زۆر وڵات ڕەخنەیان لە ئێران گرت و و دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا چەند جار وتی؛ باشترە ئێران ئاگای لە خۆی بێت.
وەزیر دەروەی ئەمریکا هەروەها پاش ئەو هەوڵانەی ئێران سەبارەت بە شکاندنی بەرجام ڕایگەیاند: "گەشەی ئەم دواییانەی ئێران لە پرۆگرامە ناوکییەکەی، ئەم وڵاتە زۆرتر پەراوێز دەخات و دەبێتە هۆی سەپاندنی گەمارۆ دژی کۆماری ئیسلامی. وڵاتانی تریش دەبێت ستاندارە دێرینەکانی نەبوونی هەرجۆرە پیتاندنێت لە پرۆگرامە ناوکییەکەی ئێران جێگیر بکەنەوە."
ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە، بێنیامین نێتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و وەزارەت دەروە بریتانیا ئێستا ڕەخنەیان لە کۆماری ئیسلامی بە هۆی شکاندنی بەڵێنەکان لە بەرجام گرتووە.
ئمانۆئێل مەکرۆن رۆژی یەکشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٨ ئەو هەوڵەی ئێران، بۆ زیادکردنی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانۆمی مەحکووم کرد.
بێنیامین نێتنیاهوو لە ڕۆژی یەکشەەمە ١٦ پووشپەڕی ١٣٩٨ دا ئەو هەوڵەی تارانی بە "کارێکی زۆر مەترسیدار" زانی و داوای لە وڵاتانی ئورووپایی کرد کە گەمارۆکانی خۆیان بخەنە سەر ئێران.
لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان و فەڕانسە کە هەر دوو وڵاتەکە لە وڵاتانی ئەندام لە بەرجامن لە دوو ڕاگەیاندنی جیادا خوازیاری ڕاگرتنی پێشێلکارییەکانی بەرجام بوون لە لایەن ئیرانەوە.

ئه‌م بابه‌ته 279 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:02:18/07/2019