هانت؛ وڵامی ئێمە بۆ ئێران تاوتوێ کراو و بەهێز دەبێت

هانت؛ وڵامی ئێمە بۆ ئێران تاوتوێ کراو و بەهێز دەبێت

جرێمی هانت، وەزیری دەرەوەی بریتانیا هۆشداری دا بە کۆماری ئیسلامی کە لەندەن وڵامێکی وردبینانەی بیر لێکراوە، بەڵام بەهێز بەهەوڵەکانی ئێران بۆ ڕاگرتنی نەوتهەڵگری بریتانیا دەداتەوە

هانت وتی کە دەربارەی دۆخی ئێستا لەگەڵ مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وت و وێژی کردووە و هەروەها لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەشی وت و وێژی دەبێت

ناوبراو ڕایگەیاند کە هەوڵی هێزەکانی ئێران "تەواو قبووڵ نەکراوە. ئێمە وڵامێکی تاوتوێ کراو، بەڵام بەهێزیان دەدەینەوە.”

سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە نەوتهەڵگرێکی بریتانیایی بە ناوی "ستینائیمپرۆی لە تەنگەی هۆرمۆز ڕاگرتووە. چەند کاتژمێر پاش ئەو ڕاپۆرتە کە کەشتی نەوتهەڵگر بە ئاڵای لیبریاش کە لە دەستی بریتانیا دایە، لەو ناوچەیە ڕاگیراوە. بەڵام هەواڵنێرییەکانی ئێران لە زار "سەرچاوەی سەربازی ئاگادارئەم ڕاپۆرتەیان ڕەت کردەوە و نووسییان کە ئەم نەوتهەڵگرە لە ڕێگەی خۆی بەرەوە سعوودیا بەردەوامە.

کۆی ئەم ڕووداوانە وای لە دەوڵەتی بریتانیا کرد تا لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی "ڕێگاکانی ئازاد کردنینەوتهەڵگرە بریتانیاییەکان تاوتوێ بکات.

جرێمی هانت لە درێژەی وتاربێژییەکەی خۆی ئەگەرچی کاردانەوەی سەربازی دژ بە ئێرانی ڕەت کردەوە، بەڵام هۆشداری دا کە ئەگەر ئازادی هات و چۆ لە دەریا ئازادەکانی ناوچەکە بکەوێتە مەترسییەوە، تاران دۆڕاوی سەرەکی دەبێت

وەزیری دەرەوەی بریتانیا وتی؛ ئێمە بیر لە بژاردەی سەربازی ناکەینەوە، بەڵکوو بە دوای دۆزینەوە ڕێگەچارەی دیپلۆماتیکانەوەین. زۆر ڕاشکاوانە دەیڵێم کە ئەم کێشەیە دەبێت چارەسەر بێت. ئەگەر هات و چۆی ئازادانەی کەشییەکان بکەوێتە مەترسییەوە، ئێران گەورەترین دۆڕاو دەبێت. هەر بۆیە لە قازانجیان دایە کە بە خێرایی دۆخکە ڕێک بخەنەوە.”

سپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە نەوتهەڵگری "ستینا ئیمپرۆبەهۆی پێشێل کردنی یاسا و ڕێسا نێونەتەوەییە دەریاییەکانلە تەنگەی هۆرمز ڕاگیراوە. بەڵام دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەڵێت کە هەر ئەو کردەوەی کۆماری ئیسلامی ڕاستی ئیدیعای ئەو دەسەلمێنیت کە ئێران تەنیا کێشە دەنێتەوە.

دۆناڵد ترامپ هەروەها وتی کە لەگەڵ بریتانیا لە پێوەندی دایە. ئێمە ڕێکەوتنامەیەکی نووسراومان نییە، بەڵام لەگەڵیان هاوپەیمانین. ئێمە هەواڵەمان بیستووە کە یەک دوو نەوتهەڵگریان ڕاگیراوە، ئێمە هاوکاری بریتانیا دەبین. ئەوان بەم نزیکانە دەبنە خاوەن سەرۆک وەزیرانێکی نوێ کە باشە و هاوکارییان دەکەین.”

گرێت مارکیس، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەی کۆشکی سپی، بە ئاماژە بەم گۆڕانکارییانە وتی کە وڵاتە یەکگرتووەکان درێژە بە هاوکارییەکانیان لە بەرامبەر کردە "خراپکارانەکانی ئێراندەدات.

کۆمپاینای کەشتیوانی "ستناک باڵکلە توێی ڕاگەیاندنێک دا پشتڕاستی کردۆتەوە کە کاتژمیر ٦ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ناوچەیی، نەوتهەڵگری ستنا ئیمپرۆ تۆمار کراو لە بریتانیا، لە کاتی تێپەڕین لە ئاوا ئازادە نێونەتەوەییەکان لە تەنگەی هۆرمز لە لایەن چەند بەلەمی تیژڕەو و هەلیکۆپتێری ئێرانییەوە بەرەو ئاوەکانی ئێران گوازراونەتەوە.

ئەم کۆمپانیایە هەروەها ڕایگەیاندووە کە پێوەندییەکانی لەگەڵ نەوتهەڵگری ستنا ئیمپرۆ و ٢٣ سەرنشینەکەی بچڕاوە

پێشووتر ڕاپۆرت درابوو کە نەوتهەڵگری "ستنا ئیمپرۆبە ئاڵای بریتانیاوە کت و پڕ لە ڕێڕەوی سەرەکی خۆی بەرەو ئاوەکانی ئێران ڕێگەکەی گۆڕیوە، لە کاتێکدا کە بەرەو عەرەبستانی سعوودی بەڕێوە بوو

بەدوای ڕاگرتنی یەک دوو نەوتهەڵگری ئێرانی لە بەندەرە جیاجیاکانی جیهان و بە تایبەتی نەوتهەڵگرێکی ئێرانی لە جەبەلولتارق بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران خامنەی ڕێبەری شۆڕشی ئێران ڕایگەیاندبوو ئەم "چەتەگەرییە دەریاییەئینگلیسی دوژمنکار بێ وڵام نایەڵنەوە.

لە ماوە چەند مانگی ڕابردوو گرژییەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی بەهۆی چالاکییە گوماناوییە ئەتۆمییەکانی ئێران چۆتە قۆناغێکی هەستیارەوە و ئەگەری بەر یەککەوتنی سەربازی لە هەر کاتێکی دیکە زیاترە.


ئه‌م بابه‌ته 145 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:45:20/07/2019