دیاردەی ماشێن خەویی لە تاران

دیاردەی ماشێن خەویی لە تاران

جێگری بەڕێوەبەرایەتی هات و چۆی و ترافیکی شارەوانی تاران ڕۆژی دوو شەممە ڕایگەیاندووە کە ئەوان لە تاران شاهیدی دیاردەکی نوێن لە تاران و ئەویش "دیاردەی ماشێن خەویـیە.

موحسن پور سەید ئاقایی باسی لەوە کردووە کە کۆمەڵێک لە گەنجان و لاوانی ناوچە جیاجیاکانی ئێران بە مەبەستی دۆزینەوەی کار سەردانی تاران دەکەن، پێکەوە ماشێنێک دەکڕن و شەوانە لە ناو ئۆتۆمبیلەکانیاندا دەخەون.

سەید ئاقایی دەڵێت کە ئەو گەنجانە کۆمەڵێک گەڕەکی تایبەت بۆ مانەوەی خۆیان هەڵدەبژێرن.

ئەم دیاردەیە پێوەندی بە دوو پرسی گرنگی بێکاری و هەژاری لە ئێراندا هەیە. بەهۆی سیاسەتە هەڵەکانی کۆماری ئیسلامی لە بواری ئابووری و تەرخان کردنی سەروەت و سامانی خەڵک بۆ گەشەپێدانی ئابووری و خزمەتگوزاری بە خەڵکەکەی، بۆ پرۆژە شەڕەنگێزییەکانی بەکاری دەبات. وای کردووە کە زۆرێک لە ناوچە پەراوێزەکانی ئێران زۆرترین ئاماری بێکاری بۆ خۆیان تۆمار بکەن. کرماشان بۆ نموونە بە پێی خودی ئامارە ڕەسمییەکانی کۆماری ئیسلامی زیاتر لە ٣٨٪ی خەڵکەکی بێکارن.

دۆخی خراپی ئابووری ئێران زۆر دیاردەی ناشارستانییانە و نامرۆڤانەی لە کۆمەڵگای ئێران پەرە پێ داوە کە هۆکار و بەرپرسی سەرەکیشی سیاسەت و بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامین.


ئه‌م بابه‌ته 97 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:17:22/07/2019