دەست بە سەراگرتنی نەوتهەڵگرەکان؛ جرێمی هانت چوو بۆ پەرلمان / نوێ کرایەوە

دەست بە سەراگرتنی نەوتهەڵگرەکان؛ جرێمی هانت چوو بۆ پەرلمان / نوێ کرایەوە

جرێمی هانت وەزیری دەرەوەی بریتانیا بۆ خستنەڕووی وردەکاری و زانیاری بە نوێنەرانی پارلمانی وڵاتەکەی دەربارەی هەوڵە "دیپلۆماتیک و ئابووریـیەکانی وڵاتەکەی لە پێوەند لەگەڵ دەست بە سەردا گرتنی نەوتهەڵگرێکییان لە لایەن ئێرانەوە، لە پەرلمانی وڵاتەکەی ئامادە بوو. پێشتر ڕاگەیەندنەکانی بریتانیا باسیان لەوە کرد کە بریتانیا سەرقاڵی تاوتوێ کردنی کۆمەڵێک هەوڵی تەمێ کارانە و لەوانە بلۆکە کردنی هەندێک لە داراییەکانی ئێران لە تۆڵەی دەست بە سەردا گرتنی نەوتهەڵگری ئیستینا ئیمپرۆ دایە. چەند کاتژمێر لەمەوبەر جرێمی هانت لە پەرلمان، باسی لە پێک هێنانی کۆبوونەوەی بەپەلەی دەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ترێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا کرد.
جرێمی هانت لە کۆبوونەوەی پەرلمانی وڵاتەکەی باسی لەوە کردووە کە دەبێت؛ هات و چۆی نەوتهەڵگرەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی لە کەنداو دەبێ پارێزرا و بێت. ئەگەر ئێران بەڵێنی ئەوە بدات کە نەوت نابات بۆ سووریا ئەوا نەوتهەڵگرە ئێرانییەکە ئازاد دەکەن و ڕاشیگەیاند کە ڕاگرتنی نەوتهەڵگرە ئێرانییەکە بە داواکاری ئەمریکا نەبووە.
هانت وتوویەتی کە؛ کاتێک باس لە ئازادی هات و چۆی نەوتهەڵگرەکان دەکەین، گاڵتەناکەین  و بەهیچ شێوەیەک تەسلیم نابین. هانت هەروەها باسی لەوە کردووە کە هاوکاریمان لەگەڵ ئەمریکا بۆ گەرەنتی کردنی ئازادی هات و چۆی کەشتیوانییە لە ئاوە ئازادەکان. 
ئێمە لایەنگری پاراستنی بەرجامین، ئێران دەبێت پابەندی بەڵێنەکانی بێت، نامانەوێت کێشە ئەمنییەتییەکان بە زیندانی بوونی زاغەرییەوە گرێ بدەینەوە، بەڵام هەمووان دەزانن کە ئێمە خوازیاری ئازادی ژنێکی بێ تاوانین.


ئه‌م بابه‌ته 397 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:25:22/07/2019