لە هاوپشتی ئەمریکا بۆ بریتانیا پەمپێئۆ؛ ئێران بۆتە چەتەی دەریایی

لە هاوپشتی ئەمریکا بۆ بریتانیا
پەمپێئۆ؛ ئێران بۆتە چەتەی دەریایی

مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەوڵەکانی ئێرانی لە نزیک تەنگەی هۆرمزی بۆ دەست بە سەردا گرتنی نەوتهەڵگرێکی بریتانیان بە "چەتەگەری دەریاییشوبهاند و وتی؛ ئێران دەستی داوەتە چەتەگەری دەریایی لە ئاستی دەوڵەتی دا.”

پەمپێئۆ ڕۆژی دوو شەممە ٣١ی پووشپەڕ لە وت و وێژ لەگەڵ تەلەفزیۆنی فاکس نیوز دەربارەی دۆخی نەوتهەڵگرەکان لە تەنگەی هۆرمز و ڕۆڵی گشتی ئەمریکای لە ستاندنەوەی نەوتهەڵگرە وتی؛ بە پلەی یەکەم بەرپرسایەتی ئەم کارە لە ئەستۆی بریتانیایە کە پارێزگاری لە کەشتییەکانی خۆی بکات، بەڵام ئێوە باش دەزانن کە ئەم کارانە هیچ پێوەندییەکی بە گەمارۆکانی ئەمریکاوە دژی ئێران نییە، ئەمە لەبەر ئەوەیە کە دەسەڵاتی ئایین سالاری، خامنەیی و دەمارگرژییە ئینقیلابییەکانی ئەوانەوەیە. ئەوان ماوەی چل ساڵە خەریکی جێ بە جێ کردنی کردەوە تیرۆریستییەکانیانن لە سەرتاسەری جیهان دا. ئەمە ڕژیمێک "بەدە کە ڕێز لە خەڵکی وڵاتەکەی ناگرێت و ئێستاش دەست داوەتە چەتەگەری دەریایی لە ئاستی نێونەوەییدا و دەستی بە سەر کەشتییەک دا گرتووە لە ئاوە نێونەتەوەییەکان دا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا زیادی کرد؛ "ئەمە کردەوەیەکە کە بۆ ماوەی ٤٠ ساڵە لە ئێرانمان بینیوە. وڵاتە یەکگرتووەکان بەرپرسە لەوەی کە ڕۆڵی خۆی بگێڕێت. بەڵام جیهانیش ڕۆڵی هەیە و دەبێت ڕێڕەوی هاوت و چۆ دەریاییەکان کراوە بێڵێتەوە. من دڵنیام کە ئەم کار دەکەین و دڵنیام کە خەڵکی ئێرانیش سەرەنجام دەسەڵاتی خۆیان دەبێت کە کردەوەکانی شایستەی خەڵکی ئێران بێت.”

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو دەست بە سەراگرتنی نەوتهەڵگرێکی بریتانیایی لە لایەن سپای پاسدارانەوە بە دوای فرمانی خامنەیی بۆ تۆڵە سەندنەوە لە بریتانیا، قەیرانێکی لە نێوان ئەم دوو وڵاتە دروست کردووە. ئەمریکا بە دوای توندبوونەوەی گرژییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە لە هەوڵی پێک هێنانی کۆدەنگییەکی جیهانییە دژی ئێران. دونێ یەکشەممە وەزیرانی دەرەوەی بریتانیا، ئاڵمان و فەڕانسە لە پێوەندییەکی تەلەیفوونی دەربارەی دەست بە سەرداگرتنی نەوتهەڵگرێکی بریتانیان وت و وێژیان کرد و دوو وڵاتی ئاڵمان و فەڕانسە هاوپشتی خۆیان بۆ بریتانیا لەو بارەیەوە ڕاگەیاند.

چەند کاتژمێر لەمەوبەر جرێمی هانت وەزیری دەرەوەی بریتانیا بە مەستی ڕوونکردنەوە بۆ پەرلمانی وڵاتەکەی بانگهێشتی پارلمان کرا

پێشووتر ڕاگەیاندنەکانی بریتانیا هەواڵی تاوتوێ کردنی کۆمەڵەک پەرچەکرداری سیاسی و ئابوورییان دژی ئێران لە لایەن دەوڵەتی ئەو وڵاتەوە بڵاو کردبوویەوە.



ئه‌م بابه‌ته 127 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:56:22/07/2019