کرێکارانی شارەداری سنە سێ مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە

کرێکارانی شارەداری سنە سێ مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە
بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە ماوەی سێ مانگە کرێکارانی شارەداری سنە حەقدەستی سێ مانگیان وەر نەگرتووە.
بە پێی لێدوانی یەکێک لەو کرێکارانە کرێکارانی شارەداری شاری سنه ماوەی سێ مانگه حەقدەستی مانگانەیان وەر نەگرتووە. ئەو کرێکارە لە وت و وێژ لەگەڵ بەشی کوردی ئاسۆ نیوز ڕاشیگەیاند کە چەنجارێکیش بۆ ئەم کێشه نایاسایه چوینەته لای شارەداری سنه و ئوستانداری سنه، بەڵام به داخەوە که هیچکەس وڵام ناداتەوە.
لە بەشێك لە لێدوانەکەی بۆ ئاسۆ نیوز ئەو کرێکارە وتی؛ ئەمه له حاڵێکدایه کەسێکی سەر کۆماری ئیسلامی ناو "ئاسیە یوسفی" بەڕێوبەری لەقی ماڵی و پاره به دزینی زیاتر له دو میلیارد تمەن پارەی کرێکارەکان هیچ سزایەک نەدراوە بەردەوام خەریکی ئەو کارەیه. ئەو کەسه ئێستا ساحیبی چەن شیرکەتی بڵاوکردنەوەی کەل وپەلی ئاڕایشی و ژنانەیه و هەمووی ئەم کارانه به پارەی کرێکار دەکات. له بەر ئەوەی شەریکی حەراسەت و نهێنیەکانی شارەداریه، هیچکەس لێی ناپرسێ و ئەویش هەوا بەردوامه لەم زوڵم و زۆرە، توخوا لێتان دەپاڕمەوە بڵاوی بکەنەوە، چونکێ زۆر هاین له تەنگانه و ژیانی سەختدا. به هیوای سەرکەوتنتان.

ئه‌م بابه‌ته 211 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:06:22/07/2019