ترامپ؛ وت و وێژ و ڕێکەوتن لەگەڵ ئێران زەحمەتە!

ترامپ؛ وت و وێژ و ڕێکەوتن لەگەڵ ئێران زەحمەتە!

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەربارەی مەیلی بۆ وت و وێژ و ڕێکەوتن لەگەڵ ئێران بە گومانە و باسی لەوە کرد بۆ وڵامدانەوە بە خراپ ترین دۆخ لە لایەن ئێرانەوە ئامادەیە

ترامپ پاش چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی وێڕای ئاماژە کردن بە هەوڵەکانی ئەم دواییانەی ئێران لە ناوچەکە وتی؛ ڕاشکاوانە پێتان بڵێم، بەلامەوە زەحمەتە بمەوێت لەگەڵ ئێران وت و وێژ یان ڕێکبکەوم چونکا ئەوان کردەوەی زۆر خراپیان هەیە. ئەو وتی کە من دەتوانم بە ئێوە بڵێم کە کارێکی وا (وت و وێژ و ڕێکەوتن) دەیتوانی زۆر با ئاسانی جێ بە جێ بێت، بەڵام ئەگەر ئەوان جۆرێکی تر دەخوازن، من ئامادە و کێشەم نییە.”

سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەربارەی شێوەی کاردانەوە بە هەوڵەکانی ئێران وتی؛ من ئامادەی بەرەوڕوو بوونەوەی خراپترین دۆخم، تەواو ئامادەم، هەڵبەت من پیاوێکی عەقڵانیم، بزانین دەبێت بە چێ.”

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ئاماژە بە ڕاپۆرتەکانی ئێران دەربارەی دەستگیری کردن و ئیعدامی "سیخووڕەکانیڕێکخراوی ناوەندی زانیاری ئەمریکا ـسیاـ وتی ئێران خاوەنی ڕێبەرێکی دینییە بەڵام "زۆر درۆ دەکات”. 

گرژییەکانی ئەم دواییانەی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا بە دوای خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا لە لایەن ئێران و دەست بە سەرداگرتنی نەوتهەڵگری بریتانیایی کە تەنگەی هۆرمز گرژییەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوایی لەگەڵ ئێران توندتر کردۆتەوە



ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:27:23/07/2019