بوریس جانسۆن بوو بە سەرۆک وەزیرانی نوێی بریتانیا

بوریس جانسۆن بوو بە سەرۆک وەزیرانی نوێی بریتانیا

ئەندامانی حیزبی دەسەڵاتداری پارێزگارانی بریتانیا بوریس جانسۆن، وەزیری دەرەوەی پێشوو بە زۆرینەی ڕەهای بوو بە سەرۆکی حیزب و جێگرەوەی ترێزا مەی، سەرۆک وەزیران هەڵبژێردرا.

چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ چوارشەممە ٢٤ی ژانوییە/ ٢ی خەرمانان بە دەست لە کار کێشانەوەی ترێزا مەی لە پۆستی سەرۆک وەزیران، مەلەکەی بریتانیا بوریس جانسۆن بەو پۆست دەست نیشان بکات.

لە هەڵبژاردنی ڕێبەری حیزب، بوریس جانسۆن زیاتر لە ٩٢ هەزار دەنگی بە دەست هێنا لە کاتێکدا کە جرێمی هانت، وەزیری دەرەوەی بریتانیای دەوڵەتی ترێزا مەی و ڕکابەرەکەی ئەو کەمتر لە ٤٧ هەزار دەنگی وەدەست هێنان

بە ڕاگەیاندنی ئەنجامی ڕاپرسی، بوریس جانسۆ لە وتارێکی کورت دا ستایشی ڕۆڵی ترێزا مەی بۆ خزمەتە بێ وێنەکانی بە بریتانیا کرد و وتی کە کارکردن لە کابینەی ترێزا مەی لە پۆستی وەزیری دەرەوەدا مایەی شانازی ئەو بووە و سپاسی هاوحیزبییەکانی کرد بۆ ئەوەی دەنگیان پێداوە. ئەو هەروەها وتی؛ "گومان لەوەدا نییە کە هەن کەسانێک کە پرسیار دەخەنە سەر عاقڵانە بوونی دەنگەکانی ئێوە، بەڵام دەبێ بڵێین کە هیچ کەس و هیچ حیزبێک عەقڵی لە سەر خۆی تاپۆ نەکردووە

بە پێی ڕاپرسییەکانی بەر لە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران چاوەڕوان دەکرا کە بوریس جانسۆن وەزیری پێشووی دەرەوەی بریتانیا لە بەرامبەر ڕکابەرەکەی خۆی، جرێمی هانت پۆستی سەرۆک وەزیرانی وەدەست بێنێت و ببێتە بە جێگرەوەی ترێزا مەی

ترێزا مەی بە هۆی ناکارامەیی لە وەرگرتنی دەنگی پشتیوانی پارلمانی وڵاتەکەی بۆ پلانی چوونە دەرەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئۆرووپا (بریگزیت) ڕایگەیاند کە لە پۆستەکەی خۆی دەکشێتەوە

ئەندامانی حیزبی پارێزگارانی بریتانیا لە هەڵبژارندنەکان بۆ دەست نیشان کردنی ڕێبەرەکەیان (سەرۆک وەزیرانی داهاتوو بریتانیا) بەشدارییان کرد و زیاتر لە ١٦٠ هەزار کەس لەو ڕاپرسییەدا بەشدارییان کرد و فۆڕمی دەنگدانیان بۆ بەڕێ کرابوو. ئەوان تا ڕۆژی ٢١ی ژانوییە واتە ٣٠ پووشپەڕ دەرفەتیان بوو کە یەکێک لە دوو بەربژێری حیزبەکەیان (بوریس جانسۆن و جرێمی هانت) هەڵبژێرن

سەرۆک وەزیرانی نوێ لەگەڵ قەیرانی پەیوەست بە چوونەدرەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئۆرووپا بەرەوڕووە

جانسۆن وتوویەتی کە تا کۆتایی ئۆکتۆبری ئەمساڵ بە ڕێکەوتن یان بێ ڕیکەوتن لە یەکێتی ئۆروپا دێتە دەرەوە

فلیپ هەمۆند، وەزیری خەزێنەداری کە دژی چوونە دەرەوەی بێ ڕێکەوتنە وتبووی لە ئەگەری بوون بە سەرۆک وەزیرانی جانسۆن، دەست لە کار دەکێشێتەوە



ئه‌م بابه‌ته 134 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:49:23/07/2019