سەردەشت/ دوو لاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

سەردەشت/ دوو لاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

بەپێی هەواڵەکان ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٣١ی پووشپەڕ کچێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی سەردەشت بە ناوی "سروە ئیبراهیمی” بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. سروە خێزاندار و دایکی منداڵێکیش بووە.

شەوی ڕابردووش لاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵ هەر لەو شارە بە ناوی "سیاوەش عەزیزی” بە هۆکارێکی ناڕوون خۆی هەڵواسیووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
جێی ئاماژەیە کە ساڵی پار برایەکی سیاوەش بە ناوی "سیراون" لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کوژرابوو. 

چاودێرانی کۆمەڵایەتی بەرز بوونەوەی ڕێژەی خۆکوژی و کۆتایی هێنان بە ژیان لە ناو گەنجان و لاوان و بە تایبەتی لە نێو ژناندا، زەنگێکی مەترسیدارە بۆ کۆمەڵگا. کولتوری پیاوسالارانە و یاسا و ڕێسای چەوسێنەرانە دژی ژنان، بێکاری و دۆخی خراپی ئابووری هۆکاری سەرەکی خۆکوشتن لە ئێران و لە ناوچە کوردستانییەکان و بەرپرسی سەرەکی ئەم دۆخەش کۆماری ئیسلامی و سیاسەتە چەوتەکانییەتی.


ئه‌م بابه‌ته 142 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:56:23/07/2019