بازرگانی دوو لایەنەی چین و ئێران ٢٨٪ دابەزیوە

 بازرگانی دوو لایەنەی چین و ئێران ٢٨٪ دابەزیوە

نوێترین ئامارەکانی گومرکی چین دەری دەخات کە بازرگانی و تیجارەتی دوو لایەنەی ئەم وڵاتە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ (٢٠١٩) لە چاو خولی هاوشێوەی ساڵی پار دابەزینی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە

چین لە ماوەیەدا بە گشتی چوارمیلیارد و ٥٥٢ میلیۆن دۆلار هەناردەی بۆ ئێران بووە کە لە چاو خولی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو نزیکەی ٤٦ لە سەد دابەزیوە و هاوردەی ئەم وڵاتەش لە ئێرانەوە لەم خولەدا ٢٨٪ دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە و دابەزیوە بۆ هەشت میلیارد و ١٣١ میلیۆن دۆلار.

گرنگی چین لە بازرگانی لەگەڵ ئێڕان بۆ ئەم خاڵە سەرەکییە دەگەڕێتەوە کە نە تەنیا گەورەترین شەریکی بازرگانی ئێرانە، بەڵکوو گەورەترین هاوردەکاری نەوت ئێرانیش بوو و تەنانەت پاش نوێ نەکردنەوە مۆڵەتە نەوتییەکانی ئەمریکا بۆ مشتەرییەکانی نەوتی ئێران لە گوڵانی ئەمساڵدا، هاوردەی نەوتی ئێران ئەگەرچی سنووردار بەڵام لێی بەردەوام بوو.

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕۆژی دوو شەممە ٣١ی جۆزەردان کۆمپانیای "ژوهی ژن رانگی چین و خاتوو یومین لی، بەڕێوەبەری ئەوەی بەهۆی بەردەوامی دان بە هاوردەکردنی نەوتی ئێران خستە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە. هەوڵێک کە توندی لە لایەن دەوڵەتی پێکەنەوە بەرەوڕوو بوویەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە کۆمپانیایی رفینیتۆ (کۆمپانیای شوێن پێ هەگرتنی نەوتهەڵگرەکان) باس لەوە دەکات کە شەش حەوتوو لەمەوبەر نەوتهەڵگرێکی ئێرانی باری نەوتی لە ئێران وەرگرتووە.

ئەگەرچی بە پێی ئاماری باقی کۆمپانیاکانی دیکەی شوێن پێ هەڵگرتنی نەوتهەڵگرەکان و لەوان "کۆپلێر، کۆمپانیای سینوپێک و "سی ئێن پی سیچینیش لە بری قەرزەکانیان لە ئێران، لەماوەی مانگی ڕابردوودا ١٨٦ هەزار بۆشکە نەوتیان لە ئێران وەرگرتووە، بەڵام ئەم بارە نەکڕاوە، بەڵکوو ئێران لە بری قەرز بەم کۆمپانیایە بۆ گەشەی مەیدانی ئازادگان و یادآوران، بە پێی ڕێکەوتنی پێشوو لە بری پارەی کاش، نەوتی پێ داون.

چین هەروەها لە مانگی مەی دا ٢٩٩ هەزار بۆشکەی نەوتی ئێرانی هاوردە کردبوو، بەڵام بەشی بەرچاوی ئەو نەوتە، بەر لە کۆتایی هاتنی مۆڵەتی لێخۆشبوونە نەوتییەکانی ئەمریکا کڕابوون و بار کرابوون.

وردەکاری ئامارەکانی گومرکی چین ڕۆژی سێ شەممە یەکی گەلاوێژ لە ماڵپەڕی ڕەسمی خۆی دا بڵاو کردۆتەوە کە دەری دەخات کە کۆی هەناردەکراوی ئێران (بە نەوتی و غەیرە نەوتییەوە) بۆ ئەو وڵاتە لە مانگی ژوەن دا بۆ نزیکەی ٩٦٠ میلیۆن دۆلار دابەزیوە کە لانی کەم لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوو دا بێ وێنە بووە.

ئامارەکان گومرکی چین باس لەوە دەکات کە کۆی بازرگانی دەرەکی ئەم وڵاتە لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ دا بۆ دوو تریلیۆن و ١٦١ میلیارد دۆلار کە زیاتر لە ٥٤٪ی ئەو ڕێژەیە چین هەناردەی کردووە

هەناردەی چین لەم ماوەیەدا لە چاو خولی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو تا ڕادەیەک یەکسانە، بەڵام هاوردەی چین ٤.٣ ٪ دابەزیوە کە زۆرتر بە هۆی شەڕی تەعرەفە گومرکییەکانە لەگەڵ ئەمریکا

کۆی بازرگانی چین لەگەڵ ئێران نزیکەی ٠.٦٪ کۆی گشتی بازرگانی چینە کە ئەمە ژمارەیەکی ئەوتۆ نییە.

لە وردەکاری ئاماری گومرگی چین دا هاتووە کە بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بۆ زیاتر لە ٢٥٨ میلیارد دۆلار دابەزیوە کە ١٤٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام بەمحاڵەشەوە بازرگانی چین و ئەمریکا زیاتر لە ٢١ ئەوندەی بازرگانی لەگەڵ ئێرانە

ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە هەناردەی چین بۆ ئەمریکا لەم ماوەیەدا ٦٪  و هاوردەی لە ئەمریکاوە نزیک بە ٣٠٪ دابەزیون

سەرچاوە؛ گومرک چین، رفینیتۆ، کۆپلیر، ڕادیۆ فەردا



ئه‌م بابه‌ته 97 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:41:23/07/2019