ژێنێراڵێکی ئەمریکایی؛ ڕەنگە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانیمان بەردابێتەوە.

ژێنێراڵێکی ئەمریکایی؛ ڕەنگە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانیمان بەردابێتەوە.

فەرماندەیەکی ستادی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا، سێنتکام دەڵێت کە ناوێکی شەڕکەری وڵاتە یەکگرتووەکان بە ئەگەری زۆرەوە هەفتەی ڕابردوو دووەمین فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی لە تەنگەی هۆرمز بەرداوەتەوە.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێنجشەممە هەفتەی ڕابردوو وتی کە ناوی شەڕکەی "یۆ ئێس ئێس باکسێرفڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێران بە هۆی مەترسی بوونی بۆ سەر ناوەکە، لە تەنگەی هۆرمز بەرداوەتەوە خوارێ. ئێران ئەم لێدوانەی بە ناڕاست زانی

ژێنێراڵ کێنس مەکێنزی، فەرماندەی سێنتکام، ڕۆژی سێ شەممە یەکی خەرمانان لە وت و وێژ لەگەڵ کاناڵی تەلەفزیۆنی سی بی ئێس وتی؛ "ئێمە دڵنیاین کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانمان بەرداوەتەوە، ڕەنگە دووهەمینیشمان بەردابێتەوە.”

بەرپرسێکی دەوڵەتی ئەمریکا کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت دەڵێت کە ناوی باکسێر ڕەنگە دووەمین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێران لە هەفتەی ڕابردوو کەوتبێتە خوارەوە و ئێمە سەرقاڵی تاوتوێ کردنی ئەو بابەتەین

گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی لە یەک ساڵی ڕابردوو پاش هاتنە دەرەوەی واشینتۆن لە ڕێکەوتننامە ناوکییەکەی شەش زلهێزی جیهانی لەگەڵ تاران و گەڕانەوەی گەمارۆکان، توندتر بۆتەوە. لە ٣٠ جۆزەردانی ئەمساڵ ئێران فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکای لە ئاوە ئازادەکانی کەنداو بەردایەوە. بەو هۆیەوە ترامپ فەرمانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەرکرد، بەڵام بە وتەی خۆی ١٠ خولەک بەر هێرشەکە ئەم بڕیارەی خۆی ڕاگرتووە



ئه‌م بابه‌ته 123 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:01:06:24/07/2019