مارک ئیسپێر بوو بە وەزیری بەرگری ئەمریکا

مارک ئیسپێر بوو بە وەزیری بەرگری ئەمریکا

سەنای ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە یەکی خەرمانان مارک ئیسپیر، بەربژێری کۆشکی سپی بۆ بە دەستەوە گرتنی وەزارەتی بەرگری ئەمریکای هەڵبژارد.

ئیسپێری ٥٥ ساڵە سەرەڕای پرسیاری تاڵی سێناتۆرە ئەمریکاییەکان لە کۆبوونەوەی تاوتوێ کردنی سەڵاحییەتەکەی، توانی پشتیوان زۆرینەی هەر دوو حیزبی کۆماریخواز و دێمۆکراتی ئەمریکا بۆ خۆی دەستەبەر بکات

مارک ئیسپیر بەرلەمە بە لۆبیگەری کۆمپانیای گەورەی چەکی "ڕایتۆنکە سێهەمین کۆمپانیای گەورە شەریکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکایە، ئەژمار دەکرا.

هەندێک لە پرسیارەکان لە کۆبوونەوەی تاتوێ کردنی سەڵاحییەتەکەی هەر لەو بارەیەوە بوو

سێناتۆر وارن کە کاندیدی دێمۆکراتەکانە بۆ هەڵبژاردنەکان دەوری داهاتووی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، تەنیا ئەندامی کومیتەی هێزە چەکدارەکانی سەنا بوو کە دەنگی بە ئێسپێر نەدا.

پێنتاگۆن لە سەرماوزی ساڵی پارەوە و کاتێک کە جیم مەتیێس دەستی لە کار کێشایەوە، بێ وەزیر مابۆوە



ئه‌م بابه‌ته 103 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:01:19:24/07/2019