ئەمریکا هۆشداری دایە کۆمپانیا هەواییە نێونەتەوەییەکان دەربارەی هاوکاری لەگەڵ ئێران

ئەمریکا هۆشداری دایە کۆمپانیا هەواییە نێونەتەوەییەکان دەربارەی هاوکاری لەگەڵ ئێران

وەزیری خەزێنەدارای ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکی نوێ دا ئاماژەی بە "هەوڵە ئاژاوەگێڕییەکانی  هەندێک لە کۆمپانیا فڕۆکەوانی ئێرانی کرد و بەرامبەر بە گواستنەوەی نایاسایی شمەک و خزمەتگوزاری بەم کۆمپانیایانە هۆشداری توندی دا.

نووسینگەی کۆنترۆڵی داراییە دەرەکییەکانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا (OFAC) ڕۆژی سێ شەممە یەکی خەرمانان ٢٣ی ژانوییە بە کاتی خۆجێی لە ڕاپۆرتێکدا ڕوو لە پیشەسازی هەوایی ناسەربازی جیهان بەرامبەر بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی سەر بە ئێران هۆشداری دا. بەم پێیە، بەشداری لە گواستنەوەی نایاسایی فڕۆکە یان کاڵا و شمەک، تێکنیۆلۆژی یان خزمەتگوزاری بە ئێران یان هێڵە ئاسمانییە دیاریکراوەکانی ئێران لەخۆ دەگرتێت، کردەوەی توندی دەوڵەتی ئەمریکا یان گەمارۆی ئابووری قورس دەبێت

ئەمر ڕاپۆرتە لە ماڵپەڕی ئینتێرنێتی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بڵاو کراوەتەوە

بە وتەی سیگال مەندلکێر جێگری وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا دەربارەی کاروباری تیرۆریستی و زانیاری دارایی؛ "ڕژیمی ئێران لە هێلە ئاسمانییە مسافرهەڵگرەکانی بە مەبەستی پشتیوانی لە عەمەلیاتی ئاژاوەگێڕییەکانی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک سپای پاسداران و قودس و هەروەها بۆ گواستنەوەی شەڕکەرەکانی گرووپە میلیشیاکانی سەر بە سپا لە ناوچەکە کەڵک وەردەگرێت.

پیشەسازی ئاسمانی ناسەربازی جیهان لەوانە فرۆشیاران، بەرپرسان و کۆمپانیاکان دەبێت زۆر وشیار بن تا لەم هەوڵە شەڕەنگێزییانەی ئێران نەبن بە شەریک.”

سیگان مەندڵکێر هۆشداری داوەکە کۆمپانیا ئاسمانییە نێونەتەوەییەکان لە ئەگەری هاوکاری گونجاو دەکەونە بەر "هەڕەشەی جیددی، لەوانە هەڵی مەدەنی یان سزا دان یان گەمارۆی ئابووری لە لایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە

ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی خەزێنەدارای کۆمەڵێک زانیاری دەربارەی ڕۆڵی زۆرێک لە کۆمپانیا و نووسینگە گەشت و گوزارییەکانی ئێران لە پشتیوانی لە هەوڵەکانی ڕژیمی ئێران دەخاتە ڕوو. ئەو هەوڵانەی کە "دەبنە پەردەدان بە توندوتیژی لە ڕێگەی تیرۆر، گەیاندنی چەک بە گرووپە میلیشیاکانی سەر بە تاران و ڕژیمی ئەسەد و باقی هەوڵە تێکدەرانەکانی.”

ئەو ڕاپۆرتە باس لە هەوڵە سەرەکییەکانی کۆمپانیای "ماهانلە پشتیوانی لە سپا و هێزی قودس و گرووپە میلیشیاییەکانی سەر بە سپا دەکات. گواستنەوەی شەڕکەری بیانی، چەک و چۆڵ و سەرچاوی دارایی لە هەوڵەکانی ماهان ئایرە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ماهان ئایر قاسمی سولەیمانی فەرماندەی لقی دەرەکی سپا کە بە پێی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان گەمارۆی لە سەرە و ناتوانێت سەفەر بکاتی بۆ شوێنی جیاجیا گواستۆتەوە

ئەمریکا ساڵی ٢٠١٨ یازدە کەسایەتی حەقیقی و یاسایی خستە لیستی گەمارۆکانییەوە کە لە لایەن ماهان ئایرەوە پشتیوانی دەکران یان هاوکار بوو. لەوانە بانکێک کە خزمەتگوزاری دارایی پێشکەش کردووە و کۆمەڵێک کۆمپانیا کە بە دزییەوە کەل و پەلی فڕۆکەی ئامادە دەکرد و لەگەڵ کۆمەڵێک کۆمپانیای بازرگانی لە مالێزی، تایلەند و ئەرمەنستان داویانە بە ماهان ئایر.

فڕۆکەی گواستنەوەی "فارس ئایر قشمکە سەر بە ماهان ئایرە و "ڕۆڵێکی سەرەکیلە "چالاکییە تێکدەرانەکانیسپا لە سووریەی لە ئەستۆیە لە سەرەتای ئەمساڵی زاینییەوە چۆتە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە.


ئه‌م بابه‌ته 125 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:58:24/07/2019