ئەگەری بەشداری ئاڵمان لە هاوپەیمانی سەربازی ئۆرووپا لە کەنداو بەهێزە

ئەگەری بەشداری ئاڵمان لە هاوپەیمانی سەربازی ئۆرووپا لە کەنداو بەهێزە

ئاسۆی ڕۆژ

وەزیری بەرگری ئاڵمان وتی ئەگەری بەشداری ئاڵمان لە هاوپەیمانی سەربازی ئۆرووپا بۆ پارێزگاری کردن لە کەشتییە بازرگانییەکانی لە تەنگەی هۆرمز بەهێزە، بەڵام هێشتا داوا لە ئاڵمان نەکراوە و پلانەکەش ڕوون نییە. ئەو وتی هەر ئێستا لەوبارەیەوە چالاکی دیپلۆماسی لە ئارادایە

بڕیار بوو وەزیری بەرگری نوێی ئاڵمان لە ڕاستیدا لەم ڕۆژانەدا لە پشووی هاوینەدا بێت، بەڵام ئەو ئێستا لە یەکێک لە پێگە سەربازییەکانی وڵاتەکەی ئامادەیە.

ئانەگرت کرامپ کارن باوئێر، سیاسەتمەداری حیزبی دێمۆکرات مەسیحی ئاڵمان کە بەم دواییانە بۆتە وەزیری بەرگری ئاڵمان، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی ژوئیە ٣ی گەلاوێژ ڕایگەیاندووە کە بەشداری ئەرتەشی ئاڵمان لە هاوپەیمانی سەربازی بۆ پارێزگاری کردن لە هات و چۆی ئازادانەی کەشتییە بازرگانییەکان دوور نییە و ئەگەرێکی بەهێزە.

کرامپ کارن باوئێر لە سەردانی لە ستادی فەرماندەیی ڕاسپاردەکانی ئەرتەشی ئاڵمانەوە لە گلتوو لە نزیک پوتسدا وتی؛ تا ئێستا داواکاریی یان بەرنامەیەکی دیاریکراو دەربارەی وەها ڕاسپاردەیەک بوونی نییە.

گریمانەی بەشداری ئەرتەشی ئاڵمان لە هاوپەیمانییەکی سەربازی بۆ پارێزگاریکردن لە هات و چۆی ئازادانەی کەشتییە تجاری و بازرگانییەکان پاش ئەوە هات کە دەوڵەت و پارلمان بریتانیا بڕیاری دا لە هەوڵی پێک هێنانی وەها هاوپەیمانییەکدا.

گرژییەکانی نێوان وڵاتانی ئۆرووپای و ئێران پاش دەست بە سەرداگرتنی نەوتهەڵگرێکی بریتانیا لە لایەن سپای پاسدارانەوە توند بوویەوە لە تەنگەی هۆرمز. بریتانیا بڕیاری داوە بە پێی ڕاگەیاندنی پێشوەختی کەشتییە تجارییەکانی ئەو وڵاتە لە لایەن هێزی دەریایی ئەو وڵاتە لە کەنداو پاسەوانی دەکرێن

لە هەمانکاتدا پێشنیاری ئەوەی داوە وڵاتانی ئۆرووپای بۆ گەرەنتی کردنی ئازادی کەشتیوانی لە کەنداو هاوپەیمانییەتییەکی سەربازی پێک بێنن.

پێشووتر برایان هۆک بەرپرسی ژووری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوە کردبوو کە ئێران هەڕەشەیەکە بۆ سەر جیهان و پێویستە کۆدەنگییەکی جیهانی دژی ئێران پێک بێت.

هەندێک لە چاودێرانی سیاسی هاتنە سەرکاری بورسی جانسۆن وەک سەرۆک وەزیرانی بریتانیا و بڕیاڕەکانی ئەم دواییانەی بریتانیا لە پێناو ئەو کۆدەنگییەدایە کە پێشووتر ئەمریکا داوای کردبوو



ئه‌م بابه‌ته 301 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:02:27:27/07/2019