پاناما/ نەوتهەڵگرە ئێرانییەکان بۆیان نییە کەڵک لە ئاڵای وڵاتەکەمان وەربگرن

پاناما/ نەوتهەڵگرە ئێرانییەکان بۆیان نییە کەڵک لە ئاڵای وڵاتەکەمان وەربگرن

ئاسۆی ڕۆژ
هەواڵنێری
ڕۆیتێرز هەواڵی سنووردار کردنی مافی کەڵک وەرگرتنی کەشتییە ئێرانییەکان لە ئاڵای پانامای بڵاو کردەوە.

ئاڵای پاناما گرنترین و متمانە پێکراوترین ئاڵای کەشتیوانی جیهانییە.

ئەو وڵاتانەی کە کەشتییەکانیان بۆ کەڵک وەرگرتن لە "ئاڵای مەسڵەحەتیتۆمار کردووە، دەتوانن بە شێوەی یاسایی کەشتیوانی بکەن، بەڵام پاناما لەم مانگانەی دواییدا دەیان نەوتهەڵگری سەر بە ئێرانی لەم لیستە دەرهاویشتووە.

نەوتهەڵگری گریس ١ کە ٢ میلیۆن بۆشکەی نەوتی ئێرانی بار کردووە و بە ئاڵای پاناماوە کەشتیوانی دەکرد، ڕۆژی ٤ی ژوئیە لە لایەن هێزی دەریایی شانشینی بریتانیاوە لە تەنگەی جەبەلولتارق ڕاگیرا.

دەوڵەتی بریتانای هۆی ئەم ڕاگرتنەی گواستنەوەی نەوت بۆ سوریە ڕاگەیاند کە بە پێی گەمارۆکانی یەکێتی ئۆرووپا سوریە گەمارۆی لە سەرە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ڕۆیتێرز، ئەم کەشتییە ڕاگیراوە ئیتر ناتوانێت لە ئاڵای پاناما کەڵک وەربگرێت

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە پاناما لە سەرەتای ئەم ساڵی زاینییەوە تا ئێستا مافی هەڵکردنی ئاڵای وڵاتەکەی لە ٥٩ نەتهەڵگری ئێرانی و سورییەی ستاندۆتەوە.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەم بڕیارەی پانامای لە پێناو کەم کردنەوەی هەناردەی نەوتی ئێران بەرز نرخاندووە

لە ئێستادا پاناما و چەند وڵاتی تر ئاڵای وڵاتەکەیان لە کەشتیوانی کەڵکی لێوەر دەگیرێت و سەرقاڵی چاودێری کردن و تاوتوێ کردنی هەزاران کەشتین کە لە ژێر ئاڵای ئەواندا هات و چۆ دەکەن تا گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران پێشێل نەکەن

زۆربەی هەرەزۆری نەوتهەڵگرەکانی ئێران لە ئێستادا بۆیان نییە لە ئاڵای پاناما بۆ هات و چۆی کەشتیوانی کەڵک وەربگرن و ئەمە وای کردووە کە گوشارە ئابوورییەکانی سەر ئێران دوو ئەوندە بێتەوە.

ئەمریکا ڕایگەیاندووە بۆ بڕست لێبڕینی ئێران بۆ پشتیوانی لە تیرۆریزمی نێودەوڵەتی و دەستهەڵگرتن لە ئاژاوەگێڕییەکانی لە ناوچەکە و چالاکییە گوماناوییە ناوکییەکانی هەناردەی نەوتی ئێران بگەیەنێتە سفر.

بە پێی ڕاپۆرتەکان لە ئێستادا ئێران تەنیا ڕۆژانە ٣٠٠ هەزار بۆشکە لە ڕۆژدا هەناردە دەکات. ئەمە لە کاتێکدایە کە دوای ڕیکەوتننامەکەی بەرجام ئێران ڕۆژانە ٢میلیۆن و ٨٠٠ هەزار بۆشکە نەوتی هەناردە دەکرد.

ئابووری ئێران گرێدراوەتەوە بە ڕێژەی هەناردە کردنی نەوت و ئەم دۆخەی ئێستا ئەوندەی دیکە دۆخی ئابووری ئێران بەرەو خراپتر بوون دەبات.


ئه‌م بابه‌ته 311 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:03:15:27/07/2019