ئەمریکا "جەوادی زەریف"ی خستە لیستی گەمارۆکانییەوە

ئەمریکا

ئاسۆی ڕۆژ

وەزارەتی خەزێنەدری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ٩ی گەلاوێژ لە توێی نووسراوەیەک ڕایگەیاند، جەوادی زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی خستۆتە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە. لەو بەیاننامەیەدا هاتوو؛ جەوادی زەریف بە پێی فرمانی ١٣٨٧٦ دەخرێتە لیستی گەمارۆکانەوە، چونکا زەریف بە نوێنەرایەتی یان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە هەڵسووکەوت دەکات یان بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ کار بۆ ڕیبەری کۆماری ئیسلامی دەکات

بە پێی ئەم بەیاننامەیە ستیو مەنووچین، وەزیری خەزێنەداری ئەمریکاش وتوویەتی؛ محەمەد جەوادی زەریف نەخشەڕێ و سیاسەتە ڕووهەڵماڵدراوانەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران جێ بە جێ دەکات و وتە بێژی سەرەکی ئەم ڕژیمەیە لە هەموو جیهاندا. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیامێکی ڕوونی بۆ دەسەڵاتی ئێران ناردووە. کە ئەم کردەوانەی ئەم داواییانەی ئەم دەسەڵاتە بە هیچ شێوەیەک قابیلی قبووڵ نییە

وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە؛ هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە شارۆمەندانی ئێرانی لە لایەن دەسەڵاتی وڵاتەیەکەیانەوە  لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بێ بەش کراون، جەوادی زەریف لە ڕیگەی ئەم ڕاگەیاندنانەوە پروپاگەندە و تەبلیغاتی ناڕاستی دەسەڵاتەکەی تاران لە سەر تا سەر جیهان بڵاو دەکاتەوە

در سراسر جهان پخش میکند

ئەم هەوڵەی ئەمریکا، لە مێژووی دیپلۆماتیکی جیهاندا بێ وێنەیە. ئەم بڕیارە بە دوای ئەوە هات کە ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیاری دا کە خامنەیی و ئۆفیسەکەی و هەموو ئە کەسانەی کە پێوەندییان بەو ئۆفیسەوە هەیە بخاتە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە.

هەندێک لە چاودێرانی سیاسی لەو بڕوایەدان بە دوای ئەوەی کە بە کردەوە قاسم سولەیمان بۆتە نوێنەری کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە و ویلایەتیش وەک ڕاوێژکاری خامنەیی بۆ سیاسەتی دەرەوەی ئێران دەست نیشان کرابوو، زەریف لە پێگەی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی دابەزیبوو بۆ "بەڕەڵڵایەکی سیاسی”. ماوەیەک لەمەوبەر هەیئەتێکی ئێرانی بە سەربەرشتی جەوادی زەریف بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی نیۆیۆرکی ئەمریکای کردبوو، لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆی دیاریکرابوو کە ناتوانێت لە شوێنی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی نەتەوەیە یەکگرتووەکان و شوێنی حەوانەوەی هەیئەتە ئێرانییەکە و ئۆفیسی نوێنەرایەتی ئێران لە ئەمریکا سەردانی هیچ شوێنێکی دیکە بکات و بۆی نییە وەک "بەڕەڵڵا لە شەقامەکانی نیۆیۆرک بسووڕێتەوە”.

بە دوای گرژییەکانی ئەم دواییانەی ئێران و ئەمریکا لە سەر پرسی ناوکی و موشەکە بالیستیکەکان و پشتیوانی لە تیرۆریزم لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە، دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاندووە چاوەڕێی تەلەیفوونێکی ئێرانە بۆ دان و ستانی نوێ، بەو مانایەی کە ئەمریکا زەریف بە لایەنی سەرەکی دان و ستانی ناوکی کۆماری ئیسلامی نازانێت، بەڵکوو کەسێکی دەوێت کە ڕۆڵی یەکلایی کەرەوەی بێت لە بڕیاڕدان و دارشتنی سیاسەت لە ئێران کە پێ دەچێت خامنەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بێت

بە پێی بڕیارەکەی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا هەموو ئەو مڵک و داراییەکانی زەریف دەستی بە سەردا دەگیرێت

زەریف لە کاردانەوە بە بڕیارەکەی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا وتوویەتی کە "خۆشحاڵە کە لە بەر ئەوە خراوەتە لیستی گەمارۆکانەوە کە وتەبێژی سەرەکی کۆماری ئیسلامییە لە هەموو جیهان و چونکا هیچ بەرژەوەندییەکم نییە لە ئەمریکا، بەلامەوە زۆر ئاساییە.”

چاوەڕوان دەکرێت پاش ئەوەی زەریف دەخرێتە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران پێ بنێتە قۆناغێکی هەستیارترەوە


ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:11:01/08/2019