سەرپەرشتی وەزارەتی ئامووزش و پەروەرشی ئێران (پەروەردە) وتوویەتی؛ ٧٠ لە سەتی کتێبە دەرسییەکان لە بواری وێنە، ناو و ڕۆڵە سەرەکییەکان، کەرستەکان و ئامادەکاران و باقی بوارەکانی دیکە پیاوانەن.
ئەمە لە کاتێکدایە نیوەی خوێندکارانی ئێرانی کچان و زیاتر لە ٥٠ لە سەتی مامۆستاکان و کارمەندانی وەزارەتی ئاموزش و پەروەرش خانمان پێکی دێن.
جێگەی ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامی بە دوای هاتنە سەرکاری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و جێگیر کردنی کولتوری نابەرابەرانەی ژن و پیاو سەپاندنی یاسای دواکەوتووانە بە ناوئاخنی مەزهەبی، نیوەی کۆمەڵگای ئێران کردۆتە هاووڵاتی پلە دوو.
ئهم بابهته 354
جار خوێنراوهتهوه