٨٠ لە سەدی کێشە ئابوورییەکانی ئێران ناوخۆیین

٨٠ لە سەدی کێشە ئابوورییەکانی ئێران ناوخۆیین

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئابووری مەجلیسی شوورای ئیسلامی دەڵێت؛ بەربەستەکانی کەسابەت و کار لە ئێران و لەوانە کێشە ناوخۆیی، کێشەکانی سەرچاوەگرتوو لە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران و ناڕوونی شەفافییەتی ئابووری ناوخۆیین.

ناوبراو باسی لەوە کرد کە بە لەبەرچاوگرتنی گەمارۆکان و ئەو گرفتانەی بۆ دابین کردنی ماددە سەرەتاییەکان، هەناردەی کاڵا، گۆڕینەوەی دراو و جێ گۆڕکێ پارە تەنیا ٢٠ لە سەتی کێشە ئابوورییەکانی ئێران پێک دێنن.

ئەم بەرپرسە دەوڵەتییەی کۆماری ئیسلامی یاسا و ڕێسا بێ بنەمای لە سیستمی ئیداری بە هۆکاری سەرەکی پشتیوانی کردن لە بەرهەمی ناوخۆیی زانیوە. بەرهەم هێنەرێکی ناوخۆیی لە ئێران پاش تەرخان کردنی پارەیەکی بەرچاو بەڵام لەگەڵ بەربەستی گەورە و زۆر بۆ وەرگرتنی مۆڵەت بەرەوڕوو دەبێتەوە و کار پەکی دەکەوێت. جیالەوانەش کێشەی بانکی، بیمە و باج ئەوندەی دیکە بەربەست بۆ بەرهەم هێنەری ناوخۆیی دەخولقێنێت. 

هەندێک لە چاودێرانی ئابووری لەو بڕوایە دان کە ئەو قەیرانە یەک لە دوای یەکە ئابوورییەکانی ئێران، زیاتر لە ٩٠ی هۆکاری سیاسەتە هەڵە و چەوت و شەڕەنگێزییەکانی کۆماری ئیسلامین کە ئابووری ئێرانی تووشی شەلەلی درێژ ماوە کردووە و بە بێ گۆڕینی سیستمی سیاسی، گۆڕانکاری لە ئابووری ئێران بەدی ناکرێت. 


ئه‌م بابه‌ته 75 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:07:04/08/2019