بە سەدان منداڵ لە ئێران دەبن بە دایک هەمەدان/ لە ساڵی ڕابردوودا ٤٤ منداڵی ژێر ١٥ ساڵ بوون بە دایک

بە سەدان منداڵ لە ئێران دەبن بە دایک
هەمەدان/ لە ساڵی ڕابردوودا ٤٤ منداڵی ژێر ١٥ ساڵ بوون بە دایک

بەڕێوەبەری ئیدارەی سەبتی ئەحواڵی هەمەدان وتوویەتی کە ساڵی ڕابردوودا ٤٤ ژنی ژێر ١٥ سال لەو ئۆستانە منداڵیان بووە. 

پسپۆڕێکی ژنان و منداڵ بوون لەو پێوەندەدا دەڵێت؛ زوو بە شوودان، منداڵ خستنەوەی زووشی بە دواوە دەبێت و هەموو کات ئەو مەترسییە لە ئارا دا دەبێت. بە تایبەتی بەشوودانی کچان لە تەمەنی منداڵیدا کە هێشتا سیستەمی لەگەن و ئاناتۆمی ئەندامی زاوزێی ژن کامڵ نەبووە، ئەگەری تووش بوون بە نەخۆشیی درێژخایەن لە ئاناتۆمی و کۆئەندامی زاوزێی ژنان زۆر دەکاتەوە. لە لایەکی دیکەوە بە هۆی ئەوەی کە هێشتا منداڵان لە بواری فیکری و ڕۆحییەوە باڵغ نەبوون و قۆناغی هەرزەکارییان تێنەپەڕاندووە، کێشەی دەروونی و ڕۆحی بۆ خۆیان و کۆرپەلەکانیان پێک دێنێت.

منداڵ بە هۆی ئەوەی کە هێشتا لەشی گەشەی تەواوی نەکردووە، لە ئەگەری دوو گیان بوون ئەگەری سقتی کۆرپەلە زۆرتر دەبێت. ئەم دایکانە خۆیان منداڵن و ناتوانن سڵامەتی و کۆرپەلەکانیان بپارێزن.

بە چاوخشاندنێکی خێرا بە سەر ئاماری سەبتی ئەحواڵی هەمەدان دەکرێت ئەم ئامارە بۆ سەدان منداڵی دایک بەرز ببێتەوە. کولتووری کۆن و دواکەوتووانە و بە یاسایی بوونی و جێ بە جێ کردنی لە لایەن بەڕێوەبەرانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی سەرچاوەی سەرەکی ئەم دیاردە نامرۆڤانەیەیە. 


ئه‌م بابه‌ته 449 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:48:06/08/2019