بریتانیا بە هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ “پاراستنی ئەمنییەتی کەنداو” پەیوەست بوو

بریتانیا بە هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ “پاراستنی ئەمنییەتی کەنداو” پەیوەست بوو

ئاسۆی ڕۆژ

دەوڵەتی بریتانیا ڕۆژی دوو شەممە ١٤ی گەلاوێژ، بە شێوەی ڕەسمی ڕایگەیاند کە بە هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ پاراستنی ئازادی هات و چۆی کەشتیوانی لە کەنداو، پەیوەست دەبێت

پەیوەست بوونی بریتانیا بەو هاوپەیمانییە پاش ئەوە ڕوو دەدات کە کاردانەوەی وڵاتانی ئاڵمان و فەڕانسە بۆ پەیوەست بوون بەم هاوپەیمانییەتییە "ئەرێنینەبوو، بەڵام وەزیری دەرەوەی ئەڵمان پێشنیاری "ڕاسپاردەی چاودێریکارانەیلە کەنداو خستە ڕوو

دۆمینیک ڕاب، وەزیری دەرەوەی بریتانیا ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا وێڕای پێکداگری لە سەر ئەمەی کە "ئامانجی ئێمە ڕەخساندنی بەرینترین پشتیوانی نێونەتەوەییە بۆ پاراستنی ئازادی کەشتیوانیوتی؛ ناردنی ناوی بریتانیایی بۆ ناوچەکە دەبێتە هۆی بەهێزتر کردنی ئەمنییەت و گەرەنتییەکی زۆرترە بۆ کەشتیوانی. هاوکات وەزارەتی بەرگری بریتانیاش بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هێزی دەریایی وڵاتەکەی بۆ پاسەوانی کەشتییەکان لە تەنگەی هۆرمز لەگەڵ ئەمریکا هاوکاری دەکات. بە بێ ئاماژە بە وردەکاری ئەو هەواڵە باسی لەوە کرد کە ئەم ڕاسپاردەیە بە ئامادە بوونی دوو ناوی ئەمریکایی و دوو ناوی برتیانیایی دەبێت

ئەم گۆڕانکارییانە لە کاتێکدایە کە جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی دوو شەممە ئیدیعای ئەوەی کردووە کە؛ "ئەمڕۆکە ئەمریکا لە دنیادا تەنیایە و ناتوانێت هاوپەیمانییەتییەک پێک بێنێت. وڵاتە دۆستەکانیشی شەرم دەکەن لەوەی کە لەگەڵ ئەو لە هاوپەیمانییەتییەک دا بن.”

پاش ئەوەی کە ئەڵمان و فەڕانسە وڵامی "نایان بە پەیوەست بوون بەو هاوپەیمانییە بە ڕێبەری ئەمریکا دایەوە، دەوڵەتی پێشووی بریتانیا پێشنیارێکی تر بۆ پێک هێنانی هاوپەیمانییەکی ئۆرووپایی لە کەنداو هێنا ئاراوە

پاش ئەوەی کە جرێمی هانت، وەزیری پێشووی دەرەوەی بریتانیا باسی لە پێکهێنانی ناوگانێکی ئۆرووپایی کرد، چەند وڵاتی ئۆرووپایی پێشوازییان لەو پێشنیارە کرد و ئاڵمانیش وتی کە لەم بارەیەوە بڕیار دەدات، بەڵام بە دوای گۆڕینی دەوڵەتی بریتانیا و پەیوەست بوونی بریتانیا بە هاوپەیمانییە، ڕوون نییە کە ئەو وڵاتانە پشتیوانی لە پێکهێنانی ناوگانی ئۆرووپایی دەکەن یان نا.

ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئێران مەترسییەکە بۆ سەر ئازادی هاتوچۆی کەشتیوانی لە کەنداو و بۆ ڕوو بەڕوو بوونەوە ە لەگەڵ ئێران، پێویستمان بە کۆدەنگییەکی جیهانییە. فەرماندەی ستادی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکاش ڕایگەیاندبوو هاوپەیمانی ناوگانی ئۆرووپا لە کەنداو تەواوکاری هەوڵەکانی ئەمریکایە.

ئاڵمان داوایی فەرماندەیی ناوگانی ئۆرووپایی دەکات لە کەنداو و دژایەتیی لەگەڵ پێکهێنانی ئەو ناوگانەی نییە

هەوڵەکانی ئەمریکا لە کاتێکدا بۆ پێکهێنانی ئەو ناوگانە چڕتر دەبێتەوە کە لە لایەن سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە هێرش کرایە سەر شەش کەشتی و دوو لەو کەشتیانە، دەستی بە سەردا گرتوون

ئێران هەوڵی ئەمریکا و ئۆرووپای بۆ پێکهێنانی ناوگانی پاسەوانی کەشتیوانی لە کەنداوی بە "هۆکاری توندبوونەوەی گرژییەکانزانیوە


ئه‌م بابه‌ته 89 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:49:06/08/2019