پۆلیسی تورکیە ٤١٨ کەسی بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان دەستگیر کرد

پۆلیسی تورکیە ٤١٨ کەسی بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان دەستگیر کرد

پۆلیسی تورکیە ڕایگەیاندووە کە ٤١٨ کەسی لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان پ.ک.ک دەستگیر کردووە. 

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، وەزارەتی ناوخۆی تورکیە لە لاپەڕەی تویتێری خۆی ڕایگەیاندووە کە ئەم ٤١٨ کەسە لە ٢٩ ئۆستانی جیاجیای تورکیە دەستگیر کراون. 

بە وتەی پۆلیسی تورکیە عەمەلیاتی دەستگیری ئەو کەسانە کە گومانی پێوەندییان لەگەڵ پ.ک.ک هەبێت بەردەوامە.
در ارتباط هستند، هم‌چنان ادامه دارد

وەزارەتی ناوخۆی تورکیە بەیانی ڕۆژ دوو شەممەش ڕایگەیاندووە کە شارەوانەکانی سێ شاری ئەم وڵاتەی بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان لە پۆستەیان دوور خستۆتەوە. 

عەدنان میرزاکێل شارەوانی دیاربەکر، ئەحمەد تورک شارەوانی ماردین و بەدیا ئوزگوکچە شارەوانی وان، ئەو شاروانانە کە لە پۆستەکانیان دوور خراونەتەوە. 

ئەم سێ کەسە لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی مارسی ئەمساڵ تورکیە وەک شارەوان هەڵبژێردران.

تورکیە لە چەند ساڵ لەمەوبەریش هەندێک لە شارەوانی شارە کوردییەکانی ئەم وڵاتەی بە تۆمەتی پێوندی لەگەڵ پ.ک.ک دوور خستۆتەوە.


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:23:19/08/2019