نرخی کەل و پەلی نووسین ٢ هێندەی جاران بەرز بوویەوە

نرخی کەل و پەلی نووسین ٢ هێندەی جاران بەرز بوویەوە


ئاسۆی ڕۆژ
 سەرۆکی ئەنجوومەنی بەرهەم هێنەرانی کەل و پەلی نووسینی ئێران بە ئاماژە چوونە سەرەوەی نرخی دۆلار، بەرهەم پێترۆشیمییەکان و چوونە سەرەوەی حەقدەستەکان لە چاو ساڵی ڕابردوو، باسی دوو هێندە زیادکردنی نرخی کەل و پەلەکانی نووسین کرد و وتی؛ ٢٠ بۆ ٢٥ دەرسەدی ماددە خاوە سەرەتاییەکان لە دەرەوە هاوردە دەکرێن و دەرسەدێکی زۆرتری دیکەش لە بەرهەمە پێترۆشیمییەکانن کە نرخی ئەوانیش لە چاو ساڵانی ڕابردوو دوو یان سێ هێندەی جاران گران بووە. لە لایەکەوە ئیتر خستنەڕووی ماددە سەرەتاییە خاوە پێترۆشیمییەکان لە بورس دایە و لە کاتی خستنەڕوو بۆ بازاڕیش دەکرێنە تەندەر (مزایدە) و کەسێکیش کە زۆرترین نرخ پێشنیار بکات، دەیدەن بەو بیکڕێت.

مەحموودڕەزا سەنعەتکار دەڵێت؛ بەرهەم هێنەرانی کەل و پەلی نووسین پارەی نەغدیان بۆ کڕینی ماددە خاوە سەرەتاییەکان بۆ ماوەی یەک ساڵ نییە و ئەگەریش لە کاتی خستنەڕوو لە بازاڕدا ئەم ماددانە لە لایەن بورسەوە نەکڕدرێن، بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە کاتی خستنەڕوو لە بازاڕدا لە لایەن بورسەوە دیارنییە، ناچارن هەموو ماددە خاوە سەرەتاییەکان بە نرخی ١٥ ۆ ٢٠ لەسەد گرانتر لە بازاڕی ئازاد بکڕن.

ڕاگەیاندنی بەرزبوونەوە و یان دوو بەرابەر بوونەوەی نرخی کەل و پەلی نووسین لە کاتێکدایە کە لانی کەم ٢٠ ڕۆژ تا مانگێکی بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن ماوە. ئەو ڕۆژانەی کە زیاتر لە ٣ میلیۆن خوێندکار و قوتابی دەچن بۆ خوێندگە و پێویستیان بە کەل و پەلی نووسین هەیە. چاوەڕوان دەکرێت بە هۆی زۆری داواکار بۆ کەل و پەلی خوێندن، زیاتر لە دوو بەرابەر نرخەکەی بەرز ببێتەوە.

ساڵانە بە هەزاران کەس لە خوێندکارانی ئێرانی بە هۆی هەژاری بنەماڵەکانیان و ناسەرکەوتوو بوون لە دابین کردنی پێداویستییەکانی خوێندن، دەست لە خوێند هەڵدەگرن. جیا لەوەش ساڵان بە سەدان هەزار منداڵ تەمەنیان دەبێت بە ٦ ساڵ و دەبێ بنێردنە بەر خوێندن.


ئه‌م بابه‌ته 118 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:41:20/08/2019