سەرۆک کۆماری ڤێنێزۆئێلا؛ ئێمە لەگەڵ واشیتۆن لە پێوەندیی داین!

سەرۆک کۆماری ڤێنێزۆئێلا؛ ئێمە لەگەڵ واشیتۆن لە پێوەندیی داین!


سەرۆک کۆماری ڤێنێزۆئێلا بە دوای بڵاو بوونەوەی هەندێک ڕاپۆرت دەرباری وت و وێژی حکوومەتی ڤێنێزۆئێلا لەگەڵ کۆشکی سپی، ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند کە دوو لایەنەکە "چەندین مانگەلەگەڵ یەکێت لە پێوەندی دان.

هەواڵنێری ئاسۆشەیتێدپرێس ڕۆژی دوو شەممە لە زار یەکێک لە بەرپرسانی باڵای دەوڵەت لە واشیتۆن هەواڵی ئەنجامی کۆمەڵیک وت و وێژی نهێنی ئەمریکای لەگەڵ ڕێبەرانی حیزبی دەسەڵاتداری ڤێنێزۆئێلای بڵاو کردەوە.
نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆک کۆماری ڤێنێزۆئێلا ڕۆژی سێ شەممە ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە کە چەندین مانگە کە گڵۆپی سەوز بۆ پێوەندی لەگەڵ دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ هەڵکردووە. مادۆرۆ ئامانجی لەم پێوەندی گرتنە بە "هەوڵ بۆ خۆشکردنەوەی پێوەندییەکانی لەگەڵ واشیتۆنڕاگەیاندووە.

نیکۆلاس مادۆرۆ وردەکاری ئەم وت و وێژانەی لەگەڵ ئەمریکا و لەوانە کە لەگەڵ چ بەرپرسێک لە واشینتۆنەوە لە پێوەندی دان، نەخستەڕوو

ئەمریکا لایەنگری گوایدۆ، ڕێبەری نەیارانی دەوڵەتی مادۆرۆیە و وەک ٥٠ وڵاتی دیکەی جیهان، سەرۆکایەتی گوایدۆی بە ڕەسمی ناسیوە. نیکۆلاس مادۆرۆ هەروا هێز و دەسەڵاتی لە دەست دایە و ئەرتەشیش بە قسەی ئەو دەجوڵێتەوە کە لە لایەن وڵاتانی ڕووسیە، ئیران، تورکیە و چەند وڵاتێکی دیکە پشتیوان دەکرێت



ئه‌م بابه‌ته 323 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:38:21/08/2019