دەست لە کار کێشانەوەی جەوادی لاریجانی

دەست لە کار کێشانەوەی جەوادی لاریجانی


بە دوای لەقادان و پێکدا هەڵپژانەکانی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی دەنگۆی محەمەد جوادی لاریجانی  نوێنەری نێونەدەوڵەتی و سەرۆکی ستادی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاو بوویەوە.

ڕۆژی چوار شەممە وتەبێژی قووەی قەزاییە (دەزگای داد)ی کۆماری ئیسلامی، غوڵامحسێنی ئیسماعیلی ئەم هەواڵەی ڕەت کردەوە.

بە پێی نووسراوەی هەواڵنێری تەسنیم نزیک لە دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی، ئیسماعیلی وتوویەتی کە ئەمەش هەواڵیکە ئەم ڕۆژانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بۆتەوە و ڕاست نییە و دۆریە.

بڵاو بوونەوەی هەواڵی دەست لە کارکێشانەوەی جەوادی لاریجانی نوێنەری ستادی مافی مرۆڤی ئێران لە کاتێکدایە کە باڵەکانی ڕژیمی کۆاماری ئیسلامی بە لە قاودانی تاوان و گەندەڵییەکانی یەکتر خۆیان لە ئیرادەی خەڵک بدزنەوە

سدا و سیمای کۆماری ئیسلامی کە تەواو لە ژێر کۆنترۆڵی خامنەییدایە

هەڵمەتێکی لەقاودانی دژی سادقی لاریجانی سەرۆکی پێشووی قووەی قەزاییە و سەرۆکی ئێستای ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەست پێکردووە

ئایەتوڵڵا محەمەدی یەدزی سەرۆکایەتی ١٠ ساڵەی لاریجانی بردۆتە ژێر پرسیار و ئەوەی بە گەندەڵی و دروست کردنی کاخ تۆمەتبار کردووە و وتوویەتی لە نامەیەک بۆ خامنەیی نووسیویەتی ئەگەر بەرپرسی نووسینگەکەی ئازاد نەکەن دەست لە کار دەکێشێتەوە و دەچێتەوە بۆ نەجەف.

بەڵام لاریجانی ڕەتی کردەوە کە دەست لە کار بکێشێتەوە و بچێتەوە بۆ نەجەف. سێ برای لاریجانی کە سەرۆکایەتی مەجلیس و قووەی قەزاییە و بەرپرسایەتی گەورەیان لە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بووە، لە لایەن باڵی لایەنگرانی ڕەئیسی سەرۆکی ئێستای دەزگای قەزایی ئێران و ئەحمەدی نژادەوە کەوتوونەتە پێک هەڵدا بژان

چاودێرانی سیاسی ئەوە بە تەسفییەی ناوخۆیی ڕژیم لێک دەدەنەوە و هەندێکی دیکە لەو بڕوایەدان کە ئەمە شانۆگەرییە بۆ گەرم کردنی تەنووری هەڵبژاردنەکانی داهاتووی کۆماری ئیسلامی ئێران.


ئه‌م بابه‌ته 133 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:09:21/08/2019