زەریف هەڕەشەی کردەوەی پێشبینی نەکراوی لە ئەمریکا کرد

زەریف هەڕەشەی کردەوەی پێشبینی نەکراوی لە ئەمریکا کرد

جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی گەلاوێژ وتی کۆماری ئیسلامی لە بەرامبەر سیاسەتە پێشبینی نەکراوەکانی دەوڵەتی ئێستا ئەمریکا کردەوەی پێشبینی نەکراو لە خۆی دەنوێنیت.

زەریف لە میانەی گەشتێکی بۆ ئۆرووپا ئەم وتانەی لە ستۆکهۆڵمی سوئید ڕوو لە هەواڵنێران باس کرد.

هەڕەشەی زەریف دوای ئەوە دێت کە ڕوو عەرەبستانی سعودی وتبووی ئەگەر منتان پێ ماستاوچی مەزنەبچن لەگەڵ قاسم سولەیمانی وت و وێژ بکەن

مەبەستی زەریف ئەوە بوو کە ئێوە دەرەقەتی سولەیمانی نایەن و ئەگەر من نەبم سولەیمانی بە زمانی زۆر قسەتان لەگەڵ دەکات

زەیف وێڕای خامنەیی و ئۆفیسەکەی خامنەیی پێکەوە لە یەک ڕۆژدا لە لایەن وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکاوە خراوەتە لیستی گەمارۆکانەوە

گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو بە تایبەتی دوای بەردانەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا و هێرش بۆ سەر نەوتهەڵگرەکان لە کەنداو و تەنگەی هۆرمز توندتر بۆتەوە



ئه‌م بابه‌ته 89 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:24:22/08/2019