خامنەیی؛ دژبەری بوونی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاندنی نەبێتەوە

خامنەیی؛ دژبەری بوونی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاندنی نەبێتەوە

ئاسۆی ڕۆژ/ عەلی خامنەیی ڕیبەری کۆماری ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە دانیشتنی لەگەڵ بەرپرسانی و کابینەی دەوڵەت باسی لەوە کرد کە نابێت، دژبەر بوون و نەیاری ئاسایی و سرووشتی بەرپرسان ڕاگەیاندنی ببێتەوە.

قسەکانی خامنەیی بە دوای ئەوە دا دێت کە لە هەفتەکانی ڕابردوو باندەکان و باڵەکانی ناو بازنەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی کەوتوونەتە پێکدا هەڵپژان و لەقاودانی یەکتر. دەستگیرییە یەک لە دوای یەکەکان و دەست لە کار کێشانەوەکان و ...

لە هەفتەی ڕابردوو محەمەدی یەزدی ئەندامی شواری نیگابانی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی دژ بە سادقی لاریجانی سەرۆکی پێشووی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی و سەرۆک ئێستای ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی کۆمەڵێک لێدوانی دا و ئەوی بە گەندەڵی و پشتیوانی لە گەندەڵی تۆمەتبار کردوو و وتی کە لاریجانی بە نیازە دەست لە کار بکێشێتەوە و بچێتەوە نەجەف، شوێنی لە دایک بوونی.

لە بەرامبەردا لاریجانی ئەوەی بە "پیرە پیاو" ناوزەد کرد و وتی ئەگەر کەس لە شورای نیگابان قسەت پێ ناڵێ و ڕەخنەت لێناگرێت لە بەر پیرەپیاو بوونتە کە دوو ڕۆژی دیکە دەمری. بەدوای ئەوە لە سداوسیمای کۆماری ئیسلامی کە لە لایەن خامنەییەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت لە سەێ کاناڵی تەلەفزیۆنی و لە لایەن میوان و پێشکەشکارەکانیانەوە هێرش کرایە سەر سادقی لاریجانی.

باندی بەرامبەر ئەوە بە پلانی رەئیسی سەرۆکی دەزگای قەزایی ئێستای کۆماری ئیسلامی دەزانن کە زۆر لە خامنەیی نزیکە. چاودێرانی ئێران لەو بڕوایەدان کە ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان سادقی لاریجانی کاندید بوو بۆ جێگرەوەی خامنەیی، بیسووتێنن.

خامنەیی لەو دانیشتنەشدا باسی لەوە کرد دەبێت کەشی کولتووری کۆنتڕۆڵ بکرێت و دەزگاکانی سداوسیما، وەزرەتی ئیرشادی ئیسلامی، سازمانی تەبلیغات و پروپاگەندە، وەزارەتی پەروەرە، وەزارەتی علووم و وەزارەتی ئیتلاعات و دام و دەزگا ئەمنییەتییەکانی ڕاسپارد بە توندی دژی ئەم کەشی فەرهەنگییە بوەستنەوە.


ئه‌م بابه‌ته 150 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:03:22/08/2019