تەسفییە حیسابە ناوخۆییەکان لە ناوبازنەی دەسەڵات بەردەوامن/ سەرۆکی دانەوێڵەی گونبەدی کاووس دەستگیر کرا

تەسفییە حیسابە ناوخۆییەکان لە ناوبازنەی دەسەڵات بەردەوامن/ 
سەرۆکی دانەوێڵەی گونبەدی کاووس دەستگیر کرا
ئاسۆی ڕۆژ/ دادگوستەری ئۆستانی گوڵستان ڕۆژی پێنج شەممە هەواڵی دەستگیر کردنی بەڕێوەبەری گشتی دانەوێڵەی گونبەد کاووس و ژمارەیەکلە کارمەندانی سیلۆ ئەم شارەی بە تۆمەتی داهاتی میلیاردی لە ڕێگەی تێکەڵکردنی شیاکەی ئاژەڵ لەگەڵ گەنم، ڕاگەیاندن. 
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە کە هەواڵنێری میزان سەر بە مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران بڵاو کردۆتەوە هاتوو؛ سەرۆکی گشتی دادگوستەری ئۆستانی گوڵستان وێڕای ئاماژە بە گەندەڵی ڕێکخراو لە یەک مانگی ڕابردوو باسی لەوە کردووە کە ٢٠٠ تۆن گەنمی ئەم شارە پیس بوون و ١٤ لۆری دەستیان بە سەرداگیراوە و ٩ کەسیش دەستگیر کراون. 
ئەوەی جێی ئاماژەیە ئەمەیە کە لە ماوەی ئەم ٤٠ ساڵەی لە سەرکار بوونی کۆماری ئیسلامی، ئێران وڵاتێکی گەندەڵستانی بووە و ئەم گەندەڵییانە ڕەگی لە ناو دەسەڵات و بەرپرسانی باڵای ئەم ڕژیمەدا هەیە. ئەوەی لە ئێستا شاهیدی ئەم دەستگیرییانەی بە بڕوای زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی تەسفییە حیسابی ناوخۆیی ڕژیمە لە ناوبازنەی دەسەڵاتدا. دەستگیری سەرۆکی کۆمپانیای ئیران خۆدرۆ و دوو کەس لە ئەندامانی مەجلیسی شوورای ئیسلامی، لەقاودانەکانی محەمەدی یەزدی ئەندامی شواری نیگابانی قانوونی ئەساسی کۆماری ئیسلامی و جێگری بانکی ناوەندی بە تۆمەتی دەستێوەردان لە بازاڕی دراو (دۆلار) - کە باسی لەوە کردووە ئەو کارانە بە ڕاسپاردەی ڕەسمی دەوڵەت و داواکاری شمەخانی سەرۆکی شواری ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی ئەنجام داوە- و .... نموونەی ئەم تەسفییە حیسابانەی ناوخۆی ڕژیمن.

ئه‌م بابه‌ته 79 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:55:22/08/2019