ڕوانسەر/ سەرکەوتنی چوار مێرمنداڵی کوردستان لە بواری بیرکاری (ریاضی)

ڕوانسەر/ سەرکەوتنی چوار مێرمنداڵی کوردستان لە بواری بیرکاری (ریاضی)


بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ئاسۆی ڕۆژ گەیشتووە، چوار منداڵی خوێندکاری ڕوانسەری پلەی یەکەمی کێبڕکێی بیرکاری زەینی "یوو سی مس" یان لە ئاستی ئێران بەدەست هێنا.

مەسعەب سدیقی، ڕامان ڕەزایی، ئیلیا شاموردای و یاسان شامورادی ئەو چوار خوێندکارەن کە لەنێوان زیاتر لە هەزار خوێندکار لە ئاستی ئێران توانییان پلەی یەکەم بەدەست بێنن و لە کێبڕکێی جیهانی بیرکاری زەینی "یوو سی مس" لە وڵاتی کامبوج وەک هەڵبژاردەی ئێران بەشداری بکەن.
کۆمیسیۆنی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە وێڕای پیرۆزبایی پێ وتنی ئەم سەرکەوتنە بە بەڕێزان مەسعەب، ڕامان، ئیلیا و یاسان و دایک و باوک و مامۆستاکانیان و خەڵکی ڕوانسەر، هیوای سەرکەوتن و زیاتر بۆ ئەو مێرمنداڵان دەخوازین. ئەوانە جیلی داهاتوو و سامانی گەورەی نەتەوەکەیانن.
سەرکەوتنی ئەو خۆشەویستانە دەرخەری ئەم ڕاستییەیە کە کوردستان کانگای وزە و توانست و ئیستعدادە و پەروەردە بوونیان لە سیستمێکی پێشکەوتوو بە دەرفەتەی یەکسان دەیانشکۆفێنێتەوە



ئه‌م بابه‌ته 357 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:45:23/08/2019